بوومەلەرزەی ٢٠١٧ی کوردستان
(ڕەوانەکراوە لە بوومەلەرزەکەی کوردستان ٢٠١٧ەوە)
Jump to navigation
Jump to search

باڵاخەیانەیەک کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی پێگەیشتووە لە سەرپێڵ زەھاو.
بوومەلەرزەکەی ٢٠١٧ لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧دا ڕووی دا. شوێنەکانی بوومەلەرزەکە لە ٣٢ کیلۆمەتریی ھەڵەبجە و ھەروەھا لە نزیکیی ئەزگڵەدا دیاری کراوە. گەورەیی بوومەلەرزەکە ٧٫٣ پلەی ریختەر بووە.[١]
خەساری گیانی[دەستکاری]
بەپێی ڕاگەیێنراوەکانی ئێران تا ڕۆژی ١٣ی نۆڤەمبەر نزیکەی ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.[٢] ھەروەھا لە باشووری کوردستان چەندین کەس لە قەزای دەربەندیخان بە ھۆی ئەم بوومەلەرزەوە مردوون.[٣]