بنەوانۆک
بنەوانۆک گوندێکی ئاوەدانی نێوان سنووری وڵاتی (تورکیا -عێڕاق) یان (باکور و باشوری کوردستان). گووندەکە کەوتۆتە دەشتی بەرازگر و لەڕووی کارگێڕیەوە سەربە شارەدێی سیدەکان (برادۆست) - هەولێرە. گوندەکە لەنێوان ساڵانی ١٩٨٧ەوە بەر گواستنەوەی زۆرەملێی ڕژێمی پێشووی عێڕاق کەوتوە و چەند جار خاپپور کراوە و بنیات نراوەتەوە.
چاڵاکی
[دەستکاری]کشتوکاڵ
[دەستکاری]گرنگترین بەرهەمەکانی گووندە بریتین لە (ئەسلێندار، شووتی، ماش، تاتە، خەیار، هەنار، تووتن) وە چەند جۆرێکی تری کشتوکاڵ بەهۆی بوونی ڕووبارێکی گەورە لەگوندەکە.
ئاژەڵداری
[دەستکاری]هاوکاتی چاڵاکی کشتوکاڵی. چاڵاکی کشتوکاڵی چاڵاکی ئاژەڵداری لەناوچەکە ناوەک و ئێستا بەردەوامە. کە تێیدا پەلەوەر و چەند جۆرێکی ئاژەڵ بەخێودەکرێن.
سەربازی
[دەستکاری]چەند جارێک گوندەکە بووەتە ناوچەی سەربازی و جەنگی ئەویش بەهۆی شوێنی جوگرافیا وە کە نزیکە سنوری نێوان هەرسێ وڵاتانی (ئێران - تورکیا - عێڕاق) کەوانیش (شەڕی عێڕاق-ئێران) و (شەڕی پ.ک.ک - پێشمەرگە) هەروەها شەڕی نێوخۆیی هۆزەکانی (برادۆست-بارازنیەکان).
دانیشتوان
[دەستکاری]گشت دانیشتوانی گوندەکە سەربە هۆزی برادۆست. بەڵام بەشێکیان لەنێویان ناسراونبە چنارەیەکان[١] کە هاوکاتیش بەبەرەی بەگزادەکان ناسراون، لەگوندەکە ڕێژەیەکی کەمیان تێدایە. بەڵام بەشێکی زۆۆریان دانیشتووی شاری هەولێرن. بەشەکەی تری دانیشتوان ناسراون ئێشمەیی[٢] ین کەبەهۆی (شەڕی تورکیا - پ.ک.ک) بەشێوەیەکی کاتی هاتونەتە نێو گوندەکە هاوکات ساڵانە کۆمەڵێکی ڕەوەند بەشێوەی وەرزی دێن بۆگوندەکە بەمەرامی ئاژەڵداری.
کەش و هەوا
[دەستکاری]کەش و هەوای گوندەکە لەوەرزی هاویندا وشکە بەڵام لە گشت وەرزەکانی تر پلەکانی گەرما دادەبەزن بەتایبەت لەوەرزی زستان کە تاوەک و ماوەیەک گوندە دەکەوێتە ژێر بەفرەوە.
بەستەرەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]سەرچاوکان
[دەستکاری]- کتێبی مێژووی برادۆست (چاپی بەغدا)
- ڕیپۆرتاژی تایبەت (کەناڵی ئاسمانی سپێدە)
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |