بلاک (کایەی ڤیدیۆیی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بلاک
پەرەپێدەرکریتریۆن گەیمز
بڵاوکەرەوەھونەری ئەلیکترۆنی
ئاوازدانەرMichael Giacchino لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بزوێنەرRenderWare
سەکۆئێکس بۆکس، پلەی ستەیشن ٢
بڵاوبوونەوە٢٤ی شوباتی ٢٠٠٦
چەشنتەقەکەری کەسی یەکەم
شێوازیاریزانی تاک


بلاک یان ڕەش (بە ئینگلیزی: Black) کایەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری کەسی یەکەمە. لەلایەن «کریتریۆن گەیمز» پەرەی پێدراوە، و لەلایەن «ھونەری ئەلیکترۆنی» بۆ پلەیستەیشن ٢ و ئێکس بۆکس بڵاوکراوەتەوە. کریتریۆن گەیمز دەیویست کەشی فیلمە ئەکشنەکانی ھۆڵیوود دروست بکات، بە بەکارھێنانی ژینگەیەکی تەواو تێکچوو، بە یاوەری کاریگەرییە تایبەت و سەرسوڕماوەکانی وەک: باڵەخانەکان بۆ خۆڵکردن، ئەو ئۆبجێکتانەی دەتەقێنەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

یارییەکە لە بنەڕەتدا ڕاستەوخۆ یەک کەسێکی، یاریزانەکان لە ھەر کاتێکدا دەتوانن تەنھا دوو چەک ھەڵبگرن، بۆیە ستراتیژی پێویستە لەکاتی ھەڵبژاردنی چەکدا، وە چەک و تەقەمەنی جیاواز لە یارییەکە ھەیە. یاریزان دەتوانێت نارنجۆک ھەڵبدات، کە دەکرێت بەبێ گۆڕینی چەکیش ھەڵیبدات. ھەروەھا تەقانەوەی چەند مینێک کە پێشتر داینابوو. لە یارییەکە دەبێت ئەو ئەرکانە تەواوبکەیت کە پێتیان داوە، بەم شێوەیە چەنەھا شتی جۆراوجۆری ناو یارییەکەت بۆ دەکرێتەوە، بۆنمونە: تەواوکردنی سەرکەوتووی ئامانجەکان بەسەر ھەموو ئەرکەکاندا، لە ھەموو دژوارییەکان خەڵاتکردنی چەکی زیوی (گوللەی بێ کۆتایی)، کردنەوەی قوفڵی M16-A2، چەک بە نارنجۆکی بێ کۆتایی ٤٠ملم. کاتێک ئەم تایبەتمەندیانە بۆت دەکرێنەوە، ھەمیشەیین و ناتوانرێت لاببرێت، بەبێ دەستپێکردنی چیرۆکێکی نوێ.

پەرەسەندن[دەستکاری]

یارییەکە بە بونیادێکی نەخشەیی زۆر گەورە گەشەی پێنەکرابوو، ئەمەش وەک شتێک لە پاشداچوون بەرەو کۆتایی پەرەسەندنەکە جێبەجێ کرا. جەختکردنەوە لە کەلەپووری فیلمی ئەکشنی یارییەکە، کاریگەریی دەنگی بۆ چەکەکانی ناو یارییەکە لەسەر بنەمای دەنگی جۆراوجۆری فیلمەکان بوو. بۆ نموونە چەکی (ھێکلەر و کۆچ MP5) لە فیلمی Die Hard، وە دەمانچەی (پستۆڵ) لە فیلمی لە ٢٤، (دەمانچەی یوزی) لە فیلمی True Lies.[١] میوزیکی بلاک لەلایەن «کریس تیڵتۆن» بە بەکارھێنانی تیمێک بە ئاوازدانەری «ئۆسکار مایکل جیاچینۆ» تۆمارکرا.[٢]

پێشوازی[دەستکاری]

ڤێرژنی پلەی ستەیشن ٢ی بلاک خەڵاتی فرۆشتنی زێڕی وەرگرت،[٣] لە کۆمەڵەی بڵاوکەرەوەکانی کات بەسەربردن و لێژی سۆفتوێر (ئێل ئێس ئەی ئەی) کە ئاماژە بە فرۆشتنی بەلایەنی کەمەوە ٢٠٠٬٠٠٠ دانە لە شانشینی یەکگرتوو دەکات.[٤] ڕەش پێداچوونەوەی «پەسەندی» لە ھەردوو پلاتفۆرمدا وەرگرت، بەپێی پێداچوونەوەی یاری ڤیدیۆیی مێتاڕەخنەگر. لە ساڵی ٢٠١٣ IGN لە لیستی "Top 100 Shooters" لە ٩٩ی یارییەکاندا ڕیزبەند کراوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "A Choir of Guns". Criterion Games. Archived from the original on 8 July 2008. Retrieved 16 January 2016.
  2. ^ "BLACK (2006)". Scoring Sessions.
  3. ^ Caoili, Eric (November 26, 2008). "ELSPA: Wii Fit, Mario Kart Reach Diamond Status In UK". Gamasutra. Archived from the original on September 18, 2017.
  4. ^ "ELSPA Sales Awards: Gold". Entertainment and Leisure Software Publishers Association. Archived from the original on March 19, 2009. Retrieved February 3, 2009. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Top 100 First-Person Shooters". IGN. Ziff Davis. September 9, 2013. Retrieved November 5, 2016. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]