باشترینی من (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باشترینی من (بە ئینگلیزی: The Best of Me) فیلمێکی ڕۆمانسییە لە دەرھێنانی مایکل ھۆفمان و لە ساڵی ٢٠١٤ نمایشکراوە. چیرۆکی ئەم فیلمە لەسەر بنەمای ڕۆمانی نیکۆلاس سپارکسە کە لەلایەن ویل فیتەرز و جەی میڵز گودلۆوە نووسراوە و لە ساڵی ٢٠١١ بە ھەمان ناو دروست کراوە. چیرۆکی فیلمەکە بە یەکەوە لە نێوان دیمەنەکانی پەیوەندی داوسن و ئاماندا لە ساڵی ١٩٩٢ و ژیانی ئێستایان بە جیا دەگۆڕێت. داوسن کۆل لە کەناراوەکانی ویلایەتی لویزیانا لە وێستگەیەکی نەوتدا کاردەکات. تەقینەوەیەک لە نزیکیدا ڕوودەدات و فڕێی دەداتە ناو ئاوەکە، بەڵام بە شێوەیەکی سەیر ڕزگاری دەبێت. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١، کۆمپانیای وارنەر برۆس مافی فیلمی ڕۆمانی باشترینی منی لە نووسینی نیکۆڵاس سپارکس بەدەستھێنا.[١] لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ڕاگەیەندرا کە ستۆدیۆکە دەستی بە سیناریۆنووس جەی میڵز گودلۆ گرتووە بۆ ئەوەی کتێبەکە وەربگێڕێت. وێنەگرتنی سەرەکی لە ٦ی ئازاری ٢٠١٤ لە شاری نیو ئۆرلینز لە ویلایەتی لویزیانا دەستیپێکرد بۆ وێنەگرتنی ٤٢ ڕۆژە. لە ٣٠ی نیسان و یەکەمی ئایار وێنەگرتنی فیلمەکە لە ناوچەی ناوەندی شاری کۆڤینگتۆن ئەنجامدرا. ھەروەھا وێنەگرتن لە بەشێک لە شاری پیرڵ ڕیڤەر لە ویلایەتی لویزیانا ئەنجامدرا. ھەروەھا لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ڕاگەیەندرا کە ئارۆن زیگمان ئاوازدانەری مۆسیقای فیلمەکە تۆمار دەکات.[٢] فیلمی "باشترینی من" لە ئەمریکای باکوور لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە سەرانسەری ٢٩٣٦ سینەما نمایشکرا. داھاتی لە ئەمریکای باکوور ٢٦٫٨ ملیۆن دۆلار و لە ناوچەکانی دیکەش ٩٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە و کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٣٥٫٩ ملیۆن دۆلارە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Filming in Louisiana in 2014: Dinosaurs and Robots". LocationsHub (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-04.
  2. ^ "Aaron Zigman to Score 'The Best of Me' | Film Music Reporter" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-04.
  3. ^ "The Best of Me". Box Office Mojo. Retrieved 2023-01-04.