بارکۆد (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بارکۆد
دەرھێنەرمستەفا کیایی
بەرھەمھێنەرمستەفا کیایی
نووسینمستەفا کیایی، میھیار شارۆخی
کاستبەھرام ڕادان
موحسین کیایی
سەحەر دەولەتشاهی
مۆسیقائارمان موساپور
وێنەگری سینەماییمەھدی جەعفەری
دەستکارینیما جەعفەری جوزانی
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھاتزیاد لە ١١ میلیارد تمەن

بارکۆد (بە فارسی: بارکد‎) فیلمێکی فارسی زمانی کۆمیدی و ھەستبزوێنە. لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی مستەفا کیایییە و نوسینی مستەفا کیایی و میھیار شارۆخییە، بارکۆد لە سیو چوارەمین فیستیڤاڵی فەجر نمایشکرا و پێشوازییەکی زۆر باشی لێکرا.

چیرۆک[دەستکاری]

حامید (بەھرام ڕادان) کوڕێکی گەنجە کە دەڕوات بۆ چاوپێکەوتنی کار و چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ خاوەنکارەکە دەگێڕێتەوە کە پڕە لە ڕوداوی سەیر و سەمەرە، دواتر خاوەنکارەکە تێدەگات چیرۆکی ژیانی حامید پەیوەندی بە ڕابردوی ئەویشەوە ھەیە. حامید ھاوڕێیەکی ھەیە بە ناوی میلاد (موحسین کیایی) کە لە ڕێگەی ساختەچێتی و ئینتەرنێتەوە پارە پەیدا دەکات و لە تێکڕای پلانەکەی حامیددا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە. ڕوداوەکانی ئەم فیلمە لە کۆتایییەوە دەست پێدەکەن کە ئەم حاڵەتە لە سینەمای ئێراندا شتێکی دەگمەنە

داھات و خەڵات[دەستکاری]

فیلمی بارکۆد لە ڕوی داھاتەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێناو توانی زیاد لە لە ١١ میلیارد تمەن کۆبکاتەوە و ببێتە بە پێنجەمین پڕفرۆشترین فیلمی ئێرانی ساڵی ٢٠١٥،[١] ھەروەھا لە ڕوی خەڵات و فیستیڤاڵەکانیشەوە پێشوازییەکی باشی لێکراو لە فیستیڤاڵی فەجر وەکو کۆمیدیترین فیلم دیاریکرا لە لایەن بینەرانەوە و سێیەمین فیلمی بینەران[٢]

کاست[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]