بابل (فیلمی ٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بابل (بە ئینگلیزی: Babylon) فیلمێکی ئەمریکییە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. لەسەر چەشنی کۆمیدی-درامای و مێژوویی، لە نووسین و دەرھێنانی دامیان شازێل. کاستەکە بریتیین لە براد پیت و مارگۆت ڕۆبی و دیێگۆ کالڤا و جین سمارت و جوان ئادێپۆ و لی جون لی. فیلمەکە باس لە سەرھەڵدان و دابەزینی چەند کارەکتەرێک دەکات لە کاتی گواستنەوەی ھۆڵیوود لە فیلمی بێدەنگەوە بۆ فیلمی دەنگی لە کۆتایییەکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا. شازێل لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩ دەستی بە بەرھەمھێنانی فیلمەکە کردووە و کۆمپانیای لاینزگەیت پێشەنگی کڕینی مافی پڕۆژەکە بووە. پاشان ڕاگەیەندرا کە کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرز لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مافی جیھانی بەدەستھێناوە. زۆربەی کاستی سەرەکی لە نێوان مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تا مانگی ئابی ٢٠٢١ پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کردووە و وێنەگرتنیش لە مانگی تەممووز تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «بابیلون (فیلم ۲۰۲۲)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣.