بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەپ گەلەری ھواویی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەپ گەلەری ھواویی
لۆگۆی ئەپ گەلەری ھواویی
پەرەپێدەر(ان)گرووپی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ھواویی
یەکەم وەشان٢٠١١؛ ١٤ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١١), لە چین[١]
٢٠١٨؛ ٧ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١٨) لە جیھاندا[١]
وەشانی جێگیر١١٫٣٫١٫٣٠٢ / ١ی تەممووزی ٢٠٢١؛ ٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٢١-٠٧-٠١)
سەکۆی پێژمێریئەندرۆید (سەرچاوە-کراوە)، ھارمۆنی ئۆ ئێس
زمانەکانبەردەستە بە ٨٠ زمان
جۆرکۆگای بەرنامە
وێبگەhttps://appgallery.huawei.com
وێنۆچکەی ئەپ گەلەری ھواویی لەگەڵ دەقی بەدەستھێنان لە کۆگاکە.

ھواویی ئەپ گەلەری (کورتکراوە AppGallery لەسەر شاشە) بریتییە لە بەڕێوەبەری کۆکراوە و دابەشکەری سەکۆی پێژمێر، یان 'کۆگای بەرنامە'، داڕێژراوە لەلایەن کۆمپانیای ھواویی بۆ سیستەمی سەرچاوەکراوەی کارپێکەری ئەندرۆیدی تایبەت بە کۆمپانیای گوگڵ و سیستەمی ھارمۆنی ئۆ ئێس.[٢] تایبەت بە کۆمپانیای ھواوی چینی، ئەپ گەلەری بەکاردێت لەلایەن ٤٢٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکەوە لەسەر ٧٠٠ ملیۆن ئامێری ھواویی.[٣][٤]

ئەپ گەلەری ھواویی، بڵاوکرایەوە لە ٢٠١١؛ ١٤ ساڵ لەمەوپێش لە چین، و پاشان لە ساڵی ٢٠١٨؛ ٧ ساڵ لەمەوپێش لە جیھاندا، دواتریش لەسەر ھەموو مۆبایلە نوێیەکانی ھواویی بەشێوەی بنەڕەتی جێگیرکران پاش ئەوەی ئامێرە نوێیەکانی کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی گۆگڵ (GMS) لێ قەدەغە کرا بەھۆی جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٩ ەوە[٣][٥] کە چیتر کۆمپانیا چینییەکە ناتوانێ خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی گۆگڵ لەسەر مۆبایلە نوێیەکانی دابمەزرێنێت و یەکەم مۆبایلیش کە بەبێ خزمەتگوزاری گۆگڵ بڵاوکرایەوە ھواویی مەیت ٣٠ بوو، کە تەنھا ئەپ گەلەری و خزمەتگوزاری بەرنامەکانی ھواویی (HMS) تێدا بەردەست بوو وەک کۆگای دابەزێنەری بەرنامەکان و بێبەش بوو لە کۆگای گۆگڵ پلەی و سەرجەم بەرنامەکانی تری کۆمپانیای گۆگڵ.[٦]

ھەتا ڕێکەوتی چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٠، ئەپ گەلەری گەیشت بە ڕێژەی ٣٥٠ ملیار بەرنامەی دابەزێنراو.[٧] ھەر لەھەمان ساڵدا ئەپ گەلەری توانی بگات بە ڕێژەی زیاتر لە٤٩٠ ملیۆن بەکارھێنەر لە ١٧٠ وڵاتی جیاوازدا،[٨] ھەروەھا نزیکەی ١٫٦ ملیۆن پرۆگرامساز.[٣]

ھەتا ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠٢١ (2021-03-01)، ئەپ گەلەری زیاتر لە ٥٣٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی بە ڕێژەی ساڵانەی لە ٨٣٪ زیادکردنی بەرنامەی بەرھەمھاتووی ھەبووە.[٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]
  • EMUI
  • لیستی کۆگاکانی بەرنامەی ئەندرۆید
  • لیستی پلاتفۆرە دابەشکارەکانی بەرنامەی مۆبایل

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «AppGallery is Huawei's alternative to Google's Play Store on Android». www.XDA-Developers.com. XDA Developers. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. Amit (٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «HarmonyOS applications launched: More icons with HMOS corners». Huawei Update (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 «Huawei AppGallery 700 milyon kullanıcıya ulaştı» [Huawei AppGallery reaches 700 million users]. www.Hurriyet.com.tr (بە تورکی). Hürriyet. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «What apps can you actually get on Huawei's App Gallery?». www.Pocket-lint.com. Pocket-lint. ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «Google, Huawei ile olan ilişkilerini askıya aldı!». ShiftDelete.net (بە تورکی). ShiftDelete. ١٩ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. «Huawei Mate 30 geldi! Google uygulama mağazası kayboldu». www.Hurriyet.com.tr (بە تورکی). Hürriyet. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. «The best announcements from Huawei Developer Conference 2020». www.XDA-Developers.com. XDA Developers.
  8. «How Huawei AppGallery is welcoming more big name global and local apps». www.Pocket-lint.com. Pocket-lint.
  9. «Huawei AppGallery now has over 530 million monthly active users». GSMArena.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]