ئەودیو دیواری باخچەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەودیو دیواری باخچەکە
Over the Garden Wall (animated miniseries) poster.jpg
چەشن
دانەرپاتریک مەکھەیڵ
وەرگیراو لەبەشێک لە نەزانراوەکە (٢٠١٣)
چیرۆک
  • ئەماڵیا لێڤاری، تۆم ھێرپیچ، و پاتریک مەکھاڵ (سەرەکی)
  • کۆڵ سانچێز و بێرت یون (تەنیا ئەڵقەی ٩)
دەرھێنەر
  • نیک کڕۆس (وێنەکێشان)
  • ڕۆبێرت ئاڵڤارێز، لاری لیچلیتەر، ئێدی ھۆچینس، و کێن بڕوس (ئەنیمەیشن)
  • نەیت کاش (سەرپەرشتیکردن)
Creative director(s)
  • نەیت کاش (ئەڵقەکانی ١-٦)
  • بێرت یون (ئەڵقەکانی ٧-١٠)
دەنگەکان
  • ئیلایجا وود
  • کۆڵن دین
  • مێلانی لینسکی
  • کریستۆفەر ڵۆید
  • جاک جۆنز
  • ساموێڵ رامێی
ئاوازدانەر(ان)کۆمپانیای ذە بڵاستینگ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان١٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرپاتریک مەکھەیڵ
جێنیفەر فێڵفرێی
کەرتس لیلاش
بڕاین ئەی میڵەر
ڕۆب سۆرچەر
بەرھەمھێنەر(ان)پێرنێڵ ھایس
ماوەی پەخش١١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرستودیۆکانی کارتوون نێتوۆرک
دابەشکەربڵاوکەرەوەی تەلەڤیزیۆنی وارنەر بڕۆس.
پەخش
کەناڵکارتوون نێتوۆرک
فۆرماتی وێنەHDTV (1080i)
فۆرماتی دەنگ
  • ستێریۆ (پەخشی ڕەسەن)
  • دۆڵبی دیجیتاڵ ٥،١
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-03) – ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-07)

ئەودیو دیواری باخچەکە کورتە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لەلایەن پاتریک مەکھەیڵەوە بۆ کارتوون نێتوۆرک دروستکراوە. زنجیرەکە باسی دوو زڕ برا دەکات کە بەناو دارستانێکی نامۆدا گەشت دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێی ماڵەوە، و ڕووبەڕووی جۆرەھا شتی نامۆ و خەیاڵاوی دەبنەوە لە گەشتەکەیاندا. زنجیرەکە لە کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بەشێک لە نەزانراوەکەی مەکھەیڵەوە وەرگیراوە، بەشێک بەو لە پڕۆگرامی گەشەپێدانی کورتەکانی ستودیۆکانی کارتوون نێتوۆرک. ئیلایجا وود و کۆڵن دین دەنگی کەسایەتییە سەرەکییەکانی ویرت و گرێگ دەکەن، و مێلانی لینسکی دەنگی بیەتریس، چۆلەکەیەک، دەکات. ئەودیو دیواری باخچەکە لە ھەفتەکانی ٣ی تشرینی دووەم تا ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا.

زنجیرەکە یەکەم کورتە زنجیرەی تۆڕەکە بوو. مەکھەیڵ لە ٢٠٠٤دا بیرۆکەکەی بۆ ھات و لە ٢٠٠٦دا بیرۆکەکەی دایە تۆڕەکە. دوای کارکردن لە زنجیرەکانی دیکەی کارتوون نێتوۆرک وەک Marvelous Misadventures of Flapjack و Adventure Time، تۆڕەکە ئارەزووی کرد کە مەکھەیڵ ئەڵقەی یەکەم پیشانبدات. ئەڵقەی یەکەم بووە دامەزرێنەر و بەھێزکەری ئەودیو دیواری باخچەکە. بەرھەمھێنانی زنجیرەکە لە ئازاری ٢٠١٤ دەستپێکرا و زۆربەی لە بێربانک، کالیفۆرنیا کرا، بەڵام زۆربەی وێنەکێشی ستۆریبۆردەکان لە شارەکانی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە کاریان دەکرد، لە کاتێکدا ئەنیمەیشنی بەرنامەکە لەلایەن ستودیۆی Digital eMationی کۆریای باشوورەوە یارمەتیدراوە.[٤] ژینگەی ناو زنجیرەکە لە ئەمریکانای نێوان سەدەی ١٩ەم و ٢٠ەمدایە، لەکاتێکدا باکگراوندەکانی ھاوشێوەی تابلۆ گریسایڵییەکان نەخشێنراون.

زنجیرەکە زۆر بە باشی قبوڵکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆنییەوە، کە ستایشی کەش و کەسیاتییەکانی ناو زنجیرەکەیان کرد. لە ٢٠١٥دا، زنجیرەکە خەڵاتێکی ئێمی بۆ باشترین پرۆگرامی ئەنیمەیشنی نایاب. کتێبێکی کۆمیکی وەن شۆت لە نووسینێ مەکھەیڵ بەرھەمھێنرا، کە چوار ژمارەی لێ دەرچوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Foxe، Steve (June 15, 2018). "Exclusive: Return to the Unknown in Over the Garden Wall: Hollow Town". Paste. لە ڕێکەوتی January 6, 2020 ھێنراوە. 
  2. ^ Thill، Scott (September 16, 2015). "Cartoon Network's 'Over the Garden Wall' Wins Three Emmys". Cartoon Brew. لە ڕێکەوتی January 6, 2020 ھێنراوە. 
  3. ^ ی ا "Over the Garden Wall Videos". Cartoon Network. لە ڕێکەوتی January 6, 2020 ھێنراوە. 
  4. ^ Edgar & McHale 2017, p. 45, 78.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]