ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن
ڕواڵەت
(لە ئەنیستیتۆی کوردیی واشنتۆنەوە ڕەوانە کراوە)
ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن | |
دامەزران | ئەیلوولی ١٩٩٦ |
---|---|
دامەزرێنەر | نەجمەدین کەریم |
شوێنی دامەزران | واشینگتن دی سی |
وێبگە | پێگەی فەرمی |
ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەیە کە تیشک دەخاتە سەر کورد و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٦ لە واشنتۆن دی سی لەلایەن نەجمەدین کەریمەوە دامەزراوە.[١] ئامانجەکانی بریتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری لەمەڕ پرسەکانی کورد و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پاڵپشتیکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نێو کورددا.[٢]
ھەروەھا لێژنەیەکی ڕاوێژکاری ھەیە کە لە شارەزایانی کوردناسیی وەکوو: مارتین ڤان بروینسەن، ئەمیر حەسەنپوور، مایکل چایت و عەباس وەلی پێک ھاتووە. ڕێکخراوەکە خولی زمانی کوردی لەسەر ئاستی سەرەتایی و پێشکەوتوو بۆ ھەردوو شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی پێشکەش دەکات.
مارتین ڤان بروینسەن ساڵی ٢٠٠٠ باسی لەوە کرد کە ئینستیتیوتی کوردی واشنتۆن "رۆڵێکی گرینگی ھەیە لە لۆبیکردنی سیاسی بەناوی کوردەوە.[٣]"
چالاکییەکان
[دەستکاری]- ئاشناکردنی خەڵک بە کولتوور و مێژوو و ھەواڵی کوردی. (بۆ نموونە دابینکردنی پۆلی زمانی کوردی، بەرھەمھێنانی ھەواڵی پەیوەندیدار بە کورد و بڵاوکردنەوەی زانیاریی دیکەی پەیوەست بە کورد)
- بەشداریکردن لە چالاکییە مرۆییەکان. (بۆ نموونە دابینکردنی چارەسەری پزیشکی، لێکۆڵینەوە و پەروەردە)
- چالاکیکردن دژ بە ھەبوون، بڵاوبوونەوە و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
- پارێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان.
- بنیاتنانەوە و باشترکردنی توانا بۆ ڕێکخراوە ناحکومی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Institute، Washington Kurdish. «ABOUT US» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
- ^ «Najmaldin Karim | The Washington Institute» (بە ئینگلیزی).
- ^ Transnational Aspects of the Kurdish Question (بە ئینگلیزی). European University Institute, Robert Schuman Centre. 2000.