ئەنوەر شێخانی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ئەنوەر محەممەد مەولود (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە ھەولێر، کوردستان) خاوەنی ٧ منداڵە، لە دوای ساڵی لە ١٩٧٣ پەیوەندی بەبارەگای ھێزی دەشتی ھەولێر دەکات لە دێگەڵە دەبێتە پێشمەرگە و دەستپێکی سەرەتای لە بەتالیۆنی ٣ ی زۆزک دەبێت،
لە ساڵی ٣١ی ئازاری ١٩٩١ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان، ھەروەھا دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی ١٩٩٢ ھەر لەم کەناڵەدا دامەزرێنەری چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی بووە کە دیارترینیان بەرنامە جەماوەرییەکەی (ھەگبەی کوردەواری) بووە کە وەک یەکەمین بەرنامەی فۆلکلۆری و کلتووری کوردی بووە ھەر خۆشی پێشکەشکاری بەرنامەکە دەبێت بۆماوەی ١٠ ساڵ
لە ساڵی ١٩٩٨ دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە، وەکو سکرتێری گشتیی سەندیکا ھەڵبژێردراوە لەوێستگەی ژیانیدا وەکو ئەکتەر و بەڕێوبەری بەرھەم و بەرھەمھێنەر بەژداری زیاتر لە ٦٠ کاری شانۆی و لە دەیان فیلمی درێژ و کورتی سینەمایی و دراما و دیکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵە جیھانی و نێودەوڵەتییەکان کردووە.
* ھەبوو نەبوو
|
وەکو بەرھەمھێنەر و ئەکتەر بەژداری لە دەیان فیلمی درێژ و کورتی سینەمایی و دراما و دیکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵە جیھانی و نێودەوڵەتییەکان کردووە
* خەونی پێشمەرگەێک
|
مردن
[دەستکاری]لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەنەخۆشی شێرپەنجە لەشاری ھەولێر کۆچی دوایکردوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- https://www.youtube.com/watch?v=fSQbZrx69mY
- https://www.rudaw.net/sorani/culture/230920191
- https://www.kurdistantv.net/ar/node/51026
- https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=77497&babet=1&relat=1024
- https://www.youtube.com/watch?v=CZ90B9fV6BY
- https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=22913 ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.