ئەنووشیروان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوسرەوی یەکەم یان ئەنووشیرەوان (٥٠١–٥٧٩ی زایینی) بیست و دووەمین شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو. سەردەمی ئەو دەسپێکی سەردەمی زێڕینی ساسانییەکان بوو. ئەو سیستەمێکی کارامەی بۆ کۆکردنەوەی باج دامەزراند و دەستی دایە چاکسازی بواری ئابوور. شا ئەنۆ شیروان ٥٣١ ز تا ٥٧٨ ز = ٤٧ ساڵ ژیاوە

کیسرای یەکەم (خەسرەو) دوای ئەو ئاژاوەی بەھۆی بزووتنەوەکان باڵی بەسەر وڵات کێشابوو کیسرا دەی ویست چارەسەری بکات بۆیە مافەکانی بۆ خەڵکی گەڕاندنەوە و داواکارییەکانی بەجێ ھێنان دواتر دەستی کرد بە چاکسازی لە زەوی زارەکان بۆ کشتوکاڵی و دروستکردنی پرد و بایەخدان بە زانست و فەلسەفە و لێبووردەی ئایینی و باجی کەم کردەوە لەسەر خەڵکی ئەو کەسانەی کە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان تووشی کارەساتی سروشتی دەبووە لێیان خۆش دەبوو لێژنەیێکی دانا بۆ باجی نوێ ئەمەش بووە ھۆی سەقامگیر و ئاسوودەی بۆ خەڵکی وڵاتەکە[١]

ئەم پاشایە بە دادپەروەرترین پاشای ساسانی دادەنرێ بەڵام بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ڕۆمەکان کاریگەری و زۆرتر بایەخدانی پاشا بۆ ئەو کارانە کەم کردەوە دواترش مردوو ھەر پاشی مردنشی پاشاکانی دوای نەیان توانی ڕۆمەکان لە وڵاتی سووریا و ئەنادۆڵ دەربکەن و کێشەکانی دەوڵەتی ساسانی زۆر بوون و بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ڕۆمەکان ھەردوو دەوڵەتی لاواز کرد تا دواتر لە سەردەمی خەلیفەی دووەم شاری مەدائینی پایەتەخت داگیر کراو کۆتای بە حوکمڕانی ساسانییەکان ھات[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا أرسر کریتستسن کتاب ایران في عهد الساسانین ترجمە یحی الخشاب في القاهرە ۱۹٥۷ کتاب حسن بیرنیا (التاریخ الایران القدیم من البدایە حتی نهایە العهد الساسانی)
  • ویکیپیدیای فارسی