ئەندریا پێشڕەو عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەندریا پيشڕەو عەلی
ناوی خۆماڵیئەندریا پێشڕەو
لەدایکبوونئەندریا پێشڕەو عەلی
(١٩٩١-١٢-٢٥) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١
سلێمانی
پیشە
زمانکوردی
نەتەوەکورد

ئەندریا پێشڕەو عەلی نووسەرێکی کوردی شاری سلێمانییە و ساڵی ١٩٩١ لەدایکبووە. ئەندریا لە رێگەی مۆبایلەکەی دەستیەوە کتێبێکی دەربارەی ئەزموونی ژیانی خۆی نووسیوە و چاپ و بڵاویشی کردووەتەوە بەناوی چیرۆکەکانی ئەندریا، بەمەش بووە بە یەکەم نووسەری خاوەن پێداویستی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان لە دوای بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی لە ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. ئەندریا خاوەنپێداویستی تایبەتە و ھەر لە زگماگەوە نەخۆشی ئیفلیجی مێشکی ھەیە و بەوھۆیەوە بەشێکی جەستەی لە کار کەوتون. ئەو لەبارەی نووسینی کتێبەکەی دەڵێت "دۆخی ژیانی من ھەر لە سەرەتاوە قورس بوو، بەڵام بە ھاوکاریی خێزانەکەم توانیومە ژیانێکی ئاسایی بەڕێبکەم. ئەم کتێبەش کە نووسیومە بەرھەمی نۆ مانگ ھەوڵ و ماندووبوونی خۆمە بە ھاوکاریی رێکخراوی ئاشای مرۆیی. کاتی نووسینی کتێبەکەم دیارینەکراو بوو، جار ھەبوو لە کاتی سەعیکردن بیرۆکەیەکم بۆ دەھات و خێرا بە مۆبایلەکەم دەمنووسییەوە و دواتر دەستم دەکردەوە بە سەعیکردن. قسەی خەڵک نەیتوانیوە من بوەستێنێت، رەنگە منیان گریاندبێت، بەڵام ئەو گریانە بووە ھێزێک کە بەردەوام بم." ئەو دەڵێت کتێب نوسین خەونێکی گەورەی مناڵیم بو، بە بڵاوکردنەوەی خەونەکەم بەدی ھات، کتێبەکەم باس لە ژیانی خۆم و ئەو ئاستەنگیانە دەکات کە ھاتونەتە پێشم، مەبەستم بو کۆی کێشە و گرفتەکانی کەسانی کەمئەندام بخەمە رو و لەگەڵ ئەوەشدا ھیوا و ئامانج و باوەڕ بە خۆبوون بخەمە بەر دیدەی خوێنەران. چیرۆکەکانی ئەندریا دابەشکراون بۆ سێ بەش، بەپێی تەمەنی ئەندریا، لە تەمەنی سێ بۆ ھەشت ساڵی، ھەشت بۆ ١٥ ساڵی، ١٥ بۆ ٣١ ساڵی. ئەندریا بەھۆی نەخۆشییەکەی نەیتوانیوە لە خوێندنگا حکوومییەکان بخوێنێت، بۆیە بە ھاوکاری باوکی یان لە خوێندندگای تایبەت خوێندنی تەواوکردووە تا لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی وەرگیردراوە و لە کۆتا ساڵدا پلەی یەکەمی ھێناوە.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کچێکی نیڤشکان بە مۆبایلەکەی کتێبێکی لەبارەی ژیانیەوە نووسیوە: قسەی خەڵک گریاندوومی، بەڵام بەھێزیان کردووم". www.rudaw.net. Retrieved 2023-07-31.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ئەندریا پێشڕەو عەلی". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-07-31.
  3. ^ "ئەندریا، کچە نوسەرێک نەخۆشی ئیفلیجی مێشک دەبەزێنێت". www.newjin.net. Retrieved 2023-08-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)