ئەندامی دەستکرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرۆد فیڵدز، یاریزانێکی خێرا لە پرۆگرامی وەرزشوانانی پلەی جیھانی سوپای ئەمریکا

ئەندامی دەستکرد ئامێرێکی دەستکردە کە جێگەی بەشێکی ونبووی جەستە دەگرێتەوە، کە لەوانەیە لە ڕێگەی زەبر، نەخۆشی، یان حاڵەتێکەوە کە لە کاتی لەدایکبووندا ھەبێت (تێکچوونی زگماکی) لەدەست چووبێت. لە ڕاستیدا ئەندامی دەستکرد جێگەی ئەو بەشە یان ئەندامە لەدەستچووە دەگرێتەوە تا ئەندامەکە بتوانێت ھەموو یان بەشێک لە کارە لەدەستچووەکانی بەدەستبھێنێتەوە.[١][٢] لە ھەندێک حاڵەتدا ئەندامی دەستکردەکە تەنھا لایەنێکی جوانی ھەیە. لە نێوان جۆرەکانی دەستکرددا دەتوانین ئاماژە بە ددانی دەستکرد و قاچی دەستکرد و دەستی دەستکرد[٣] بکەین.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "More amputees can better control prosthetics with controls that capture and interpret brain signals. - ASME". www.asme.org (بە ئینگلیزی). The Johns Hopkins University, The Johns Hopkins Hospital, and Johns Hopkins Health System.
  2. ^ "What You Should Know Before Getting a Prosthetic Leg". www.hopkinsmedicine.org (بە ئینگلیزی). 15ی ئازاری 2023. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ "Amputation: Prosthetic Hand and Fingers | The Hand Society". www.assh.org (بە ئینگلیزی). American Society for Surgery of the Hand.
  4. ^ "Using Prosthetic Limbs: Safety, Care, and Concerns". WebMD (بە ئینگلیزی). WebMD.