ئەنتامیبا ھیستۆلیتیکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنتامیبا ھیستۆلیتیکا (بە ئینگلیزی: Entamoeba histolytica) مشەخۆرێکی یەک شانەیییە کە توشی ڕیخۆڵە ئەستوورە دەبێت و مرۆڤ تووشی نەخۆشی سکچوونی ئەمیبی دەکات، بە شێوەیەکی گشتی لەو ناوچانە دا دەردەکەوێ کە نزیکن لە ناوچەی خولگەیی و لەڕووی پاکو خاوێنی یەوە لە ئاستێکی باشدا نین٬و لە وڵاتە گەشەسەندووەکانیشدا دەردەکەوێ. ساڵانە بە نزیکەی ٩ ملیۆن خەڵک لە جیھاندا نیشانەکانی تووشبوون بە مشەخۆری Entamoeba Histotytica یان لێ بەدیار دەکەوێ.

سووڕی ژیانی مشەخۆرەکە[دەستکاری]

(Cyst)ەکانی مشەخۆری Entamoeba histolytica کە لە خواردنی پیسبوو بە مشەخۆرەکە دا ھەبوو دوای ئەوەی ئەم خۆراکە خورا لەلایەن مرۆڤەوە (Cyst)ەکان دەگۆڕێن بۆ (Trophozoite) لە ڕیخۆڵە باریکەو ئیجا دەچنە شوێنی مەبەست کە ڕیخۆڵە ئەستوورەیە.

ئەو مرۆڤە ڕۆژانە ملیۆنان Cyst لە ڕێگای پیسایییەرە فڕێدەدات و سووڕەکە بەوشێوەیە بەردەوام دەبێ ئەگەر چارەسەر نەکرێ. ماوەی ھەڵھاتنی نەخۆشییەکە جیاوازە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر. نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە ھەفتەیەک تا چوار ھەفتە دا دەردەکەوێ لە سەرەتای تووشبوونەوە.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە[دەستکاری]

ھەوکردنی ڕیخۆڵە - سکچوون - ئازار و گرژبووی ماسولکەکانی سک – لە قورس بوونی نەخۆشییەکە پیسایی نەخۆش خوێنی لەگەڵدا دەبێت و گرژبووی ماسولکەکانی سک زیاتر دەبێت – نەمانی ئارەزووی خواردن – دروستبوونی غازات – شەکەتبوون.

  • لە ھەندێ کەسدا نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەشاراوەیی دەمێنێتەوە.

پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەخۆشییەکە[دەستکاری]

نەخۆشییەکە لە ڕێگەی پشکنینی پیسایی نەخۆشەکە دەست نیشاندەکرێ .(Cyst)ەکان یان (Trophozoite)ی مشەخۆرەکە لەژێر مایکڕۆسکۆپ بە دیار دەکەوێ.

ڕێگەگرتن و چارەسەری نەخۆشی سکچوونی ئەمیبی[دەستکاری]

  • دەرمانی Metranidazole باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی سکچوونی ئەمیبی بەڵام Cyst ەکان لەناو نابات بۆیە نەخۆشەکە پێویستی بە دەرمانی زیاتر دەبێت.
  • ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکە:-
  1. نەخواردنی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە تایبەت ئەو سەوزانەی کە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێن.
  2. باش کوڵاندنی ئاو و جوان کوڵاندنی خواردن ڕێگر دەبێ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. کتێبی Medical Microbiology and Infection at a Glance. نووسەرەرەکان: STEPHEN GILLESPIE & KATHLEEN BAMFORD. لاپەڕە ٣٤.
  2. https://www.medicinenet.com/amebiasis_entamoeba_histolytica_infection/article.htm
  3. https://www.cdc.gov/dpdx/

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]