ئەنئنێران
ئەنئێران (پارسی ناوەڕاست، 𐭠𐭭𐭩𐭥𐭠𐭭)، دەستەواژەیەکی ئێتنۆ-زمانییە کە بە واتای "نا ئێری" یان "نا ئێرانی" (نا ئاریایی) دەگەیەنێت. بەو پێیەی بە وانایەکی گشتی 'ئەنئێران' واتای ئەو خاکانە دەگەیەنێت کە زمانە ئێرانییەکان تێیدا زمانی ئاخاوتن نییە. ئەم دەسدەستەواژە بۆ سووکایەتیپێکردن بەکاردەهات بەرامبەر "دوژمنێکی سیاسی و ئایینی ئێران و زەردەشتی ".[١]
دەستەواژەی 'ئەنئێران' لە پارسی ناوەڕاست anērān, Pahlavi ʼnyrʼn وەرگیراوە، کە دژەواتای ئێرانە کە لە بەرامبەردا یان گەل یان ئیمپراتۆرییەتی ساسانی دەگەیەنێت. بەڵام "لە ئەدەبیاتی زەردەشتی و لەوانەیە لە بیری سیاسی ساسانیشدا، ئەم دەستەواژەیە واتایەکی ئایینی بەرچاوی ھەیە. کەسێکی ئەنئێر تەنیا نا ئێرانی (ئاری) نییە، بەڵکو بە تایبەتی نا زەردەشتییە؛ و ئەنئێر ھەروەھا بۆ دێو پەرستەکانیش بەکار دەهات یان لایەنگرانی ئایینەکانی تر." لەم دەقانەی سەدەی نۆیەم تا دوازدەھەمدا "عەرەب و تورکەکان پێیان دەوترێت ئەنئێر، وەک موسڵمانان بەگشتی، ئەم دووەمیان بە شێوەیەکی پەردەپۆشکراو".[١]
لە دەقەکانی نووسیندا
[دەستکاری]لە بەکارھێنانی فەرمیدا، ئەم دەستەواژە بۆ یەکەمجار لە نووسراوەکانی شاپووری یەکەم (م.ف. ٢٤١–٢٧٢)دا پشتڕاستکراوەتەوە، کە خۆی بە "شای شاکانی ئێران و ئەنئێران ناوزەد کردووە. بانگەوازی شاپور بۆ ئەنئێران ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنەکانی شاپوور بوو بەسەر ڤالێریان و فیلیپ، و بانگەوازی لە دژی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی خستە مەترسییەوە، کە دوژمنانی ئیمپڕاتۆرییەتی ساسانین. ئەمەش لە نووسراوەی شاپووری یەکەم لە کەعبەی زەردەشتدا ڕەنگی دەداتەوە، کە ئیمپراتۆرەکە سووریا، کەپادۆسیا و سیلیسیا لەخۆدەگرێت - ھەر سێ ناوچەی لە ڕۆمەکان گرت— لە پێڕستی ئەو خاکانەی کە ئەنئێرانن.[١]
ڕاگەیاندنەکە وەک «شاھنشای ئێران و ئەنئێران» وەک ناوێکی ستۆک بۆ بنەماڵە ساسانییەکانی دواتر مابووەوە. سی ساڵ دوای شاپور، مۆبەدی زەردەشتی (سەرکردەی کاروباری ئایینی زەردەشتی) کارتیر کەوکاس و ئەرمەنستانی خستە لیستی خاکەکانی ئەنئێران. لەم بابەتەدا، نووسراوەکەی کارتیر (ھەروەھا لە کەعبەی زەردەشت) دژایەتی نووسراوی شاپور دەکات، کە ھەمان دوو ناوچەی لە لیستی ناوچەکانی ئێران لەخۆگرتبوو.[١]
لە پەرتووکە ئایینییەکان و فۆلکلۆردا
[دەستکاری]لە نووسینە زەردەشتییەکانی سەدەی ٩–١٢ز، شا و فەرماندەی سەربازی ئەفسانەیی تورانی ئەفراسیاب (پێکەوە لەگەڵ دەھاگ و ئەلێکساندەر) زۆرترین ڕک و کینە لە نێو ئەو بوونەوەرانەدا کە لەلایەن ئەھریمەن (ئاڤێستان: ئەنگرە ماینو)دروست کراون لە دژی ئێرانییەکان (زەند-ی وەحمان یاسن ٧٫٣٢؛ مێنۆگ-ی خراد 8.29)[٢]