ئەمیر کۆستۆریتسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمیر کۆستۆریتسا
ئەمیر کۆستۆریتسا

ئەمیر کۆستۆریتسا ( بە زمانی سربی : Емир Кустурица)، سینەماکار و ئەکتەر و مۆسیقاژەنی سربییە، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٤ لە شاری سەرایڤۆ لەدایکبووە.

تا ئێستا ٨ فیلمی درێژی دروستکردووە، لە نێو خەڵاتەکانیدا دەتوانین باسی خەڵاتی کان بکەین بۆ دوو فیلم , کاتێک باوک نەما، ئەرک و ژێرزەمین, و ورچی زیوینی بەرلین بۆ فیلمی خەونی ئەریزۆنا [١] [٢]، هەروەها ئەندامی ئەکادیمیای هونەر و زانستە، ئەویش سربیایە.

لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا بەناوی مارادۆنا، کۆستۆریتسا باس لە ژیانی دیێگۆ مارادۆنا دەکات، ئەستێرەی کۆن و کۆنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین, بەپێی کۆستۆریتسا.

منداڵی[دەستکاری]

ئەو تاکە منداڵی خێزانێکی موسڵمانی عەلمانییە، کە لە شاری سەرایڤۆ لەدایکبووە، کە پایتەختی کۆماری فیدراڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیایە، کە دوای داڕمانی گۆڕاوە بۆ بۆسنە و هەرزەگۆڤینا. باوکی ڕۆژنامەنووس بووە و دایکی نووسەری دادگا بووە، بەهۆی هاوڕێیەتی باوکی لەگەڵ هاجرودین کرڤاڤاچ، سینەماکاری بەناوبانگی یوگۆسلاڤیا، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا توانی ڕۆڵێکی بچووک لە فیلمی واڵتەر دیفێندس سارایڤۆدا بەدەستبهێنێت.

سەرەتای هونەر[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئەکادیمیای هونەرە بینراوەکان لە شاری پراگ دەرچووە. سەرەتا کورتە فیلمی بۆ تەلەفزیۆنی یوگۆسلاڤیا دروستکرد، بەڵام یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٨١ بە ناوی دۆلی بێڵ لەبیرتە؟ لە ساڵی ١٩٨١ دا پێشنیاری هاوکاری لەگەڵ ئەکادیمیای هونەرە بینراوەکانی بۆ کرا و تا ساڵی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.دووەم فیلمی بەناوی کاتێک باوک نەما، لە ساڵی ١٩٨٥ دروستکرا، کە خەڵاتی پاڵم دی ئۆری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستهێنا.[١] هەروەها ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٨٦دا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی. شایەنی باسە, سیناریۆی هەردوو فیلمی دۆلی بێڵتان لەبیرە؟ وە کاتێک باوکم نەما، ئەمیر کۆستۆریتسا خۆی ئەرکەکەی نووسی. لە ساڵی ١٩٨٩دا ستایشی زۆری لێکرا بەهۆی دروستکردنی فیلمی دۆران جیپسی کە فیلمێک بوو دەربارەی کولتوور و ئیستغلالکردنی گەنجانی جیپسی . هەروەها لە ساڵی ١٩٨٩ ئەندامی دەستەی دادوەری شانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسکۆ بووە.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

  • دۆلی بێڵت لەبیرە؟ (١٩٨١)
  • کاتێک باوکم نەما میشن (١٩٨٥)
  • تەمەنی جوتیاران (١٩٨٨)
  • ئاریزۆنا دریم (١٩٩٣)
  • ژێرزەمین (١٩٩۵)
  • پشیلە ڕەش، پشیلە سپی (١٩٩٨)
  • چیرۆکی سوپەر ٨ (٢٠٠١)
  • ژیان موعجیزە (٢٠٠٤)
  • بەڵێنم پێ بدە (٢٠٠٧)
  • مارادۆنا بەپێی کۆستۆریتسا (٢٠٠٨)
  • ماڵئاوایی (٢٠٠٩)
  • وشەکان لەگەڵ خوداکان (٢٠١٤)
  • لەسەر ڕێڕەوی شیری (٢٠١٦)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..