ئەمایا کۆپینس
ئەمایا کۆپینس | |
|---|---|
ئەمایا کۆپینس لە ساڵی ٢٠٢٠ | |
| لەدایکبوون | ١٩٩٤ |
| نەتەوە | نیکاراگوایی |
| پەروەردە | زانکۆی ئۆتۆنۆمی ننەتەوەیی نیکارگوا لە لیۆن |
ئەمایا کۆپینس (لەدایکبووی ١٩٩٤) کچە خوێندکار و چالاکوانی نیکاراگوایی-بەلژیکییە، یەکێکبوو لە کەسە کاریگەرەکانی بزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆی ١٩ی نیسان، بزووتنەوەکەبوو لەکاتی ناڕەزاییەکان لەدژی سەرۆکی نیکاراگوا دانیەل ئۆرتیگا دامەزرابوو. لە ساڵی ٢٠٢٠، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
ژیان
[دەستکاری]ئەمایا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ لە برۆکسێل. باوک و دایکی کۆمەڵناس بوو، باوکی بەلژیکی ناوی فێدریکۆ کۆپینس،[٢] وە دایکیشی نیکارگواییە بەناوی تامارا زامۆرا.[٣] ئەمایا لە نیکارگوای دەژی و لەوێ قوتابی پزیشکییە لە زانکۆی ئۆتۆنۆمی ننەتەوەیی نیکارگوا لە لیۆن (UNAN-Leon). بڕیاریدا بچێتە پاڵ دژایەتییەکانی ٢٠١٨ی دژ بە سەرۆک دانیلە ئۆرتیگا، بۆئەمەش چووە پاڵ بزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆی ١٩ی نیسان.[٤] ناوبراو دووجار دەستگیرکراوە، یەکەمیان لە لە نیسانی ٢٠١٨، بەبۆنەی بەشداریکردنی لە ناڕەزاییەکان دژ بە سەرۆکی وڵات،[٥] دووەمجاریش لەبردنی فریاگوزاری و یارمەتی بۆ ئەو ژنە زیندانییە سیاسییانەی کەدەستیانکردبوو مانگگرتن لە خواردن.[٦] ئەمایا تۆمەتبارکراوە بە تیرۆریست و دزی بەھۆی ناڕەزاییە ئاشتیخوازییەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئۆرتیگا.[٧]
ڕێزلێنان
[دەستکاری]ڕۆژنامەی ئیسپانی ئێل پایس ناوی ئەمایای وەک کاریگەرترین کەس لە باشووری ئەمریکا دیاریکرد.[٨] لە ئازاری ٢٠٢٠، ئەمایا کۆپینس لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Het drama van Nicaragua en Amaya Coppens». DeWereldMorgen.be (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Amaya Coppens, l'inquiétude d'une famille». Le Soir Plus (بە فەرەنسی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Amaya Eve Coppens HRD Leader». Front Line Defenders. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Amaya Coppens: "Quand on est en prison au Nicaragua, on n'a aucun droit"». RTBF Info (بە فەرەنسی). ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Nicaragua: une ONG dénonce l'agression de frères de la Belge Amaya Coppens». La Croix (بە فەرەنسی). ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. ISSN ٠٢٤٢-٦٠٥٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ AFP، Le Figaro fr avec (٢٦ی شوباتی ٢٠١٩). «Nicaragua: la famille d'Amaya Coppens espère sa libération». Le Figaro.fr (بە فەرەنسی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Cid، Amalia del (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Amaya Coppens encabeza la lista de personajes que más destacaron en Latinoamérica en 2019, según El País». La Prensa (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.