ئەلیاس کوڕی جامی ھەولێری
| ئەلیاس کوڕی جامی ھەولێری | |
|---|---|
| بە عەرەبی: إلياس بن جامع الإربلي | |
| لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١١٥٦ ھەولێر، عێراق |
| مردن | ٩ی کانوونی یەکەمی ١٢٠٤ (٤٨ ساڵ ژیاوە) ھەولێر، عێراق |
| پیشە | عالم، شەرعزان، شاعیر |
| پەروەردە | Al-Nizamiyya of Baghdad |
| قوتابیی | Fakhr-un-Nisa |
| ئایین | ئیسلام |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
| ڕێبازی ئیسلامی | مەزھەبی شافیعی |
ئەلیاس کوڕی جامی ھەولێری (بە عەرەبی: إلیاس بن جامع الإربلی) (١١٥٦، ھەولێر – ١٢٠٤) زانای مەزھەبی شافعی و شاعیر و ڕاڤەکار. لە کوتتابەکانی ھەولێر خوێندوویەتی دواتر، لە ساڵی ١١٧٦ز، دەچێتە بەغدا و لە (مەدرەسەی نیزامییە) وانەکانی فیقھی مەزھەبی شافعی و فەرموودە و میژوو وەردەگرێت. دەمانێک لە بەغدا دەمێنیتەوەو دواتر دەگەڕێتەوە ھەولێر. شیعری بە عەرەبی ھۆنیوەتەوەو قورئانی ڕاڤەکردووە و ڕووداوە مێژوویییەکانی پۆلینکردووە.[١][٢]
ئیبن شەعار لە باسی ئەلیاسی ھەولێری دا دەڵێ: (پیاوێکی تا بڵێی پڕ ھیمەت و بلیمەت بوو، زۆری دەنووسی و زۆری دەخوێندەوە). ھاودەم و ھاوچەرخی زانا و فەرموودەناسی شاری بەغدا (شەھدە کچی ئەحمەدی دینەوەری) و زۆر لە زانای تری ئەھلی سونەت وجەماعەت بووە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ١٢٠٤ لە ھەولێر وەفاتی کردووە و لە گۆڕستانی (پیرئەحمەدی زەرزاری) نێژراوە کە دەکەوتە ڕۆژھەولاتی شارەکە.[١][٣]
نووسراوەکان
[دەستکاری]- کتێبی: تفسیر القرآن الکریم
- الناسخ والمنسوخ
- أسباب النزول
ھۆنراوەکان
[دەستکاری]أممرض قلبی، ما لھجرک آخر؟ ومسھر طرفی، ھل خیالک زائر؟ أما لک فی شرع المحبة زاجر؟ علی ذکر أیامی وأنت مسافر فلا فارق الحزن المبرح خاطری لبعدک حتی یجمع الشمل قادر فإن مت فالتسلیم منی علیکم یعاودکم ما کبر اللە ذاکر.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «الياس بن جامع بن علي ابو الفضل الاربلي - The Hadith Transmitters Encyclopedia». web.archive.org. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «إلياس بن جامع الإربلي». www.kachaf.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «أبوو الفضل بن الياس بن جامع الاربلي: المحجة البيضاء موقع الحبر الترجمان عبد الله بن عباس رضي الله عنهما». alhibr1.com. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ www.dorat-ghawas.com. do-Qalayed (بە Arabic).
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)