ئەلجەزیرە ئەمریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەزیرەی ئەمریکی یەکێک بوو لە کەناڵەکانی تۆڕی ئەلجەزیرەی قەتەری، لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و بارەگا سەرەکییەکەی لە نیویۆرک بوو، ئەم ھەنگاوە دوای ئەوە ھات کە کەناڵی جەزیرە کەناڵی ئەمریکی کەرنتی کڕی کە لەلایەن ئەلگۆرەوە دامەزرا[١] [٢]، لە کۆی ١٠٠ ملیۆن ماڵ کە بە تەلەفزیۆنی کەیبڵ یان مانگی دەستکرد تەیارکراون[٣]، گەیشتە ٦٠ ملیۆن بەشداربوو، تۆڕەکە گرێبەستی لەگەڵ سەدان ڕۆژنامەنووس کردووە بە مەبەستی کێبڕکێ لەگەڵ تۆڕە ھەواڵییەکانی وەک سی ئێن ئێن و فۆکس، بەو پێیەی تۆڕەکە بەرنامەکانی لەسەر ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەی ناوچەیی و ناوخۆیی چڕ دەکاتەوە، بە گوتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان لە تۆڕی ئەلجەزیرە، کەناڵەکە دووەم کەناڵی ئەلجەزیرە بوو لە بازاڕی تەلەفزیۆنی ئەمریکادا دوای ئەوەی بی ئێن سپۆرت لە ساڵی ٢٠١٢ دەستیپێکرد. بە ئاماژەدان بە “دیمەنی ئابووری”.[٤]

سەرچاوە[دەستکاری]