ئەلباک
ئەلباک (بە تورکی: Başkale) شارەوانی و قەزایەکی پارێزگای وانە لە باکووری کوردستان. ڕووبەرەکەی ٢٧٢٧ کیلۆمەتر دوجایە،[٢] و ژمارەی دانیشتووانی ٤٤٬١٦٨ کەسە (سەرژمێری ٢٠٢٢).[٣] شارەوانیی ئەلباک لە ساڵی ١٩٣٧ دامەزراوە. لە ھەڵبژاردنە ناوخۆیییەکانی ٢٠٢٤ شەنگوڵ پۆڵات لە دەمپارتی زۆرینەی دەنگەکانی شارەوانیی بەدەستھێنا.
جوگرافیا
[دەستکاری]ئەلباک دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ناوەندی وان، نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای سنووری تورکیا و ئێرانەوە دوورە. ھاوسنوورە لە باشوور لەگەڵ قەزای گەوەڕ پارێزگای ھەکاری، لە باکوور: قەزای سەرای مەحموودی و لە ڕۆژاوا قەزای پاییزاوا (خەواسۆر) سەر بە پارێزگای وان. ناوەندی ئەلباک بریتییە لە چوار گەڕەک: کەلاحافزییە، سەرێگری، تاخا باژێر، تاخا نوو.
ئەلباک لە بەرزی ٢٤٦٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوەیە، زۆزان و نەوال و دەشتی ئەلباک سەرچاوەی ئاوی زێی گەورەن، شارۆچکەکەش لە بناری چیاکانی زۆزانە کە بەشێکن لە زنجیرەی چیاکانی تۆرۆس. زۆرینەی خاکی قەزای ئەلباک شاخاوییە کە دەکاتە ٢٥٠٠ کیلۆمەتر دووجایە. ئەو بەشەی بۆ کشتوکاڵ گونجاوە تەنھا ١٤٪ی کۆی ڕووبەرەکەیە نزیکەی ٣٥٥ کیلۆمەتر دووجا. ئەلباک لە ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای خەراڤل (٣٤٦٨م) و لە ڕۆژاوا بە چیای سپی ڕێز (٣٦٦٨م) و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای گۆکداغ (٣٦٠٤م) گەمارۆ دراوە. چیای مۆر، خەراڤل، مێنگەنە و چەکوان لە سنووری ئەلباک دان. تایبەتمەندییە جوگرافییەکانی دیکەی ئەلباک بریتین لە ڕووباری ڕەش، و دەشتایی و زۆزانی نەبیرناڤ، کەوچکان، خانەسۆر، چەکوان، ئاشکیتان، پەریخان، مەیدان، ھەرینان، تەرازین، سولاڤ، مەدگەزەرین، پستەکان، ھەرەڤیل-شیرەز، دەرەڤان، دێرک، باژارۆک، دوئاڤا و مەنگەن.
گوندەکانی ئەلباک
[دەستکاری]ئاسنگران · ئاتیسی · ئاوزان · بالیان · باتکان · باڤێس · باز · بەرنواز (بەرنوازی سەروو) · برەکلەک · بۆشان · جەورووبای خواروو · جەورووبای سەروو · چاڵدێران · چووخ · دێر · دزبەران · ئەبیس · ئەکنیس · ئەلەلیان (ئەلەنیان) · ئەلێس (ئەلێزی، ئەلێزێ) · ئەنبی · ئەرجی · ئەریسان · ئەسبستان · ئەشکتان · ئێرنگانی · ھارووناڤا · ھەلینجە · ھەلکوا · ھەرەتۆن · ھەسارک · ھەشکان · ھۆزی · کانیرەش · کانیسپی · کەراتۆ · کەروانس · کورک · لیسەک · مانس · مەجنکەرد · مەھمووداڤا · مەلکوا · نۆبرین · ئۆمەراڤا · پارس · پرانس · پیسکان · پیزان · قەرەبلیان · قەرەجیان · قزلجە · قۆلک · قۆندشە · قۆسنای خواروو · قۆسنای سەروو · قۆسنا میران · ڕەسوولانس · ساچان · سەوکان · سکانس · سۆران · سۆراوان · سۆرە · سۆرەدێر · سۆرخاج · شارۆنس · شەمانس · تاخیک · تەراڤا · توانی · وەست · خانجوولس · خانیک · خەجەسۆر · خەلکۆڤا · خەلقان · خەشەنیان · خەشکان · خۆکان · زیڤکان · خربەی باشکەلەھێ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bulut، Uzay (15 February 2022). «The Destruction of Christian Cultural Heritage». Providence. لە 6 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ https://www.harita.gov.tr/uploads/files-folder/il_ilce_alanlari.xlsx. لە 19 September 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ (بە ئینگلیزی) https://biruni.tuik.gov.tr/medas/?kn=95&locale=en. لە 19 September 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)