ئەسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
٩٥ نووسەی ئەسکی بۆ چاپکردن، لە ٣٢ تا ١٢٦

ئەسکی یان ASCII (دەخوێندرێتەوە æski/، ASS-keeˈ/) کورتکراوەی American Standard Code for Information Interchange (کۆدی ستانداردی ئەمریکایی بۆ گۆڕێنەوەی زانیاری) پلانێکە بۆ بەکۆدکردنی نووسە لەسەر بناغەی ڕیزی ئەلفوبێی ئینگلیزی. کۆدە ئەسکییەکان لە کۆمپیوتەر، کەرەستەکانی ڕاگەیێنی، و کەرەستەکانی دیکە کە دەق بەکاردەھێنن، بۆ نیشاندانی دەقەکان کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت. زۆرێک لە پلانەکانی مۆدێڕنی بەکۆدکردنی نووسە کە نووسەی زۆرترێک بەکۆد دەکەن لە سەر بناغەی ئەسکی دروستکراون.

ئەسکی لە ١٩٦٠ەکاندا گەشەی کردووە.

ئەسکی بۆ ١٢٨ نووسە کۆدی ھەیە کە ٩٥یان بۆ چاپکردن دەبن وەکوو پیتەکانی گەورە و بچووکی ئەلفوبێی ئینگلیزی و نووسەگەلێک وەک ?، & و !. ئەوانەی دەمێننەوە چۆنیەتیی ڕێکخستنی دەقەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن، بۆ نموونە کۆدی ئەسکی بۆ دیاریکردنی کۆتاییی ھێڵ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]