بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەسخیلیۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسخیلیۆس
بە Ancient Greek: Αἰσχύλος
باوکEuphorion of Eleusis
خوشک و براAeschylus' sister، Cynaegirus، Ameinias of Athens
منداڵEuphorion، Eueon
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی یۆنانیی کۆن
زمانی نووسینزمانی یۆنانیی کۆن
پیشەtragedy writer، جەنگاوەر، شانۆنامەنووس
ناکۆکیBattle of Salamis، Battle of Marathon، Battle of Plataea
Member of the demeEleusis
چەشنGreek tragedy
سەردەمسەردەمی دێرین
Depicted byAeschylus (bust)، Bust of Aeschylus, Antirrio park، Busts of Aeschylus, Sophocles, Euripides, Tyrnavos، Aischylos statue, Elefsina
کارە کۆکراوەکانVictoria and Albert Museum
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
Entry in abbreviations tableA.

ئەسخیلیۆس (٥٢٥ پ. ز – ٤٥٦ پێش زایین) شاعیر و نووسەری یۆنانی کۆن بووە. نزیکەی ٧٠–٩٠ شانۆنامەی نووسیوە.[١][٢] تەنھا شەش تراژیدیای بە تەواوی لەژیاندا ماوە. ئەسخیلیۆس سەرەتاییترینی سێ گەورەترین نووسەری یۆنانی بوو بۆ تراژیدیا. دوو کەسەکەی تر بریتی بوون لە سۆفۆکلێس و یۆریپیدس.[١][٣]

ئەرستۆ باسی لەوە کرد کە ئەسخیلیۆس کارەکتەری زیاتری بۆ شانۆنامەکانی زیاد کردووە. کارەکتەرەکانی قسەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد نەک تەنھا بۆ کۆڕەکە. ئەمەش وای کرد کە دروستکردنی دراما لە نێوان کارەکتەرەکاندا ئاسانتر بێت.

یەکێک لە شانۆنامەکانی بە ناوی فارسەکان باس لە داگیرکردنی یۆنان بوو لەلایەن فارسەکانەوە. ئەسخیلیۆس لەم شەڕەدا شەڕی کردبوو. ئەو کەسانەی کە لە مێژووی یۆنان دەخوێنن، شانۆنامەکەی وەک سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بەکاردەھێنن. شەڕەکە ئەوەندە گرنگ بوو بۆ یۆنانییەکان و بۆ ئەسخیلیۆس، کە نووسینەکەی سەر گۆڕەکەی تەنھا باس لە بەشداریکردنی دەکات لە سەرکەوتنی یۆنانییەکان لە شەڕی ماراسۆندا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Freeman 1999
  2. ^ Pomeroy 1999
  3. ^ Schlegel, August Wilhelm von. Lectures on dramatic art and literature. p. 121.