ئەستیگماتیزم
ئەستیگماتیزم | |
---|---|
![]() | |
سەردێڕی = لێڵ بوون لە لێنزی ئەستیگماتیک لە دووری جیاوازدا | |
تایبەتمەندی | پزیشکیی چاو، ئۆپتۆمیتری |
نیشانەکان | شێواو یان دیمەنی تاریک لە ھەموو مەوداکاندا، ماندوویی چاو، سەرئێشە |
Complications | ئەممبلیۆپیا یان تەمبەڵی چاو |
ھۆکارەکان | ناڕوون |
ڕێگای دەستنیشانکردن | تاقیکردنەوەی چاو |
چارەسەرکردن | چاویلکە، لێنزی پەیوەندی، نەشتەرگەری |
ڕوودانەوە | ٣٠٪ بۆ ٦٠٪ ی گەورەکان (ئەورووپا، ئاسیا) |
ئەستیگماتیزم (بە ئینگلیزی: Astigmatism) هەڵەیەکی شکێنەرە لە چاودا کە بەهۆی ناتەواوەیی خولانەوە لە هێزی شکانەوەی چاودا دروست دەبێت. ئەمە دەبێتە ھۆی شێواندن یان تاریککردنی بینین لە ھەر مەودایەک. نیشانەکانی تر دەتوانن ماندوویی چاوەکان، سەرئێشە و کێشەی لێخوڕین لە شەواندا لەخۆ بگرێت. ئەستیگماتیزم زۆرجار لەدایکبووندا ڕوو دەدات و دەتوانێت دواتر لە ژیاندا بگۆڕێ یان گەشە بکات. ئەگەر لە ژیانی زوودا ڕوو بدات و نەتوانرا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئەوا دەبێتە ھۆی نەخۆشی ئەممبلیۆپی کەم و زۆر.[١][٢][٣]
ھۆکاری ئاستیگماتیزم نادیارە، ھەرچۆنێک بێت، وا بڕوا دەکرێت کە بەشێکی پەیوەندی بە ھۆکاری بۆماوەیییەوە ھەبێت. میکانیزمی ژێرھێڵی بریتییە لە چەماوەیەکی نا ڕێکی کۆرنیە یان نا ئاسایی لە لێنزی چاودا. دەستنیشانکردن بە تاقیکردنەوەی چاو.[٤]
سێ بژاردەی چارەسەر بەردەستن:
- چاویلکە
- لێنزی پەیوەندی[کێ؟]
- نەشتەرگەریی چاو
چاویلکە سادەترینە و لێنسەکانی پێوەند دەتوانن بوارێکی فراوانتری بینین دابین بکەن. نەشتەرگەری شکانەوە بۆ ھەمیشە شێوەی چاو دەگۆڕێت. لە ئەورووپا و ئاسیادا، ئەستیگماتیزم کاریگەری ھەیە لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٠٪ ی پێگەیشتووان خەڵکی ھەموو تەمەنەکان دەتوانن لەژێر کاریگەری ئاستیگماتیزمدا بن. ئاستیگماتیزم بۆ یەکەم جار لەلایەن تۆماس یۆنگەوە لە ساڵی ١٨٠١دا ڕاپۆرت کرا.

نیشانەکان
[دەستکاری]ھەرچەندە ئەستیگماتیزم لەوانەیە بێ نیشانە بێت، بەڵام پلە بەرزەکانی ئاستگماتیزم لەوانەیە ببێتە ھۆی نیشانەکانی وەک دیمەنی تاریک، دوو بینین، چاوبکە، فشارەکانی چاو، ماندوویی، یان سەرئێشە. ھەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژەیان بە پەیوەندی نێوان ئاستگماتیزم و بڵاوبونەوەی زیاتری سەرئێشەی میگرین کردووە.[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Facts About Astigmatism». National Eye Institute. تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The Ultimate Guide to Astigmatism». Feel Good Contacts.
- ^ Harvey، EM (حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Development and treatment of astigmatism-related amblyopia». Optometry and Vision Science. ٨٦ (6): ٦٣٤–٩. doi:١٠.١٠٩٧/opx.٠b٠١٣e٣١٨١a٦١٦٥f. PMC ٢٧٠٦٢٧٧. PMID ١٩٤٣٠٣٢٧.
- ^ Read، SA؛ Collins، MJ؛ Carney، LG (کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «A review of astigmatism and its possible genesis». Clinical & Experimental Optometry. ٩٠ (1): ٥–١٩. doi:١٠.١١١١/j.١٤٤٤-٠٩٣٨.٢٠٠٧.٠٠١١٢.x. PMID ١٧١٧٧٦٦٠. S2CID ٨٨٧٦٢٠٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]پۆلێنکردن | |
---|---|
بەستەرە دەرەکییەکان |