ئەرخەوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەرخەوان
کورتەناوC. siliquastrum
ناوی پۆلێنکردنCercis siliquastrum
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانCercis
ناوی باوی پۆلێنکردنJudas-tree، zmarlika Jidášova، Erguvan، 南欧紫荆، árbol (de) l'amor
IUCN conservation statusLeast Concern
بەستەری GRINhttps://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomydetail.aspx?id=9945
دارێکی ئەرخەوان
Cercis siliquastrum

ئەرخەوان (ناوی زانستی: Cercis siliquastrum) دارێکە کە ناوەکەی لە ڕەنگی گوڵەکەیەوە وەرگیراوە. درەختێکە لە کۆمەڵەی پاقلەمەنییەکان (Fabaceae) بۆ مەبەستی ڕازاندنەوە دەڕوێنرێت، درەختێکی لق و پۆپ بڵاوە نزیکەی ٦ – ١٠ مەتر بەرز دەبێتەوە. لە درەختەکانی جوانکارییە و دەڕوێنرێت لەبەر جوانی گوڵەکان و بەشی سەوزی، کە دەتوانێ لەسەر شەقام و ناو باخچەکان بڕوێنرێت، ھەروەھا درەختێکی گەڵا وەریوە، لق و گەڵاکان ساف و بێ موون، توێکڵی لقەکەی خۆڵەمێشییەکی تۆخە، لقە ناسکەکانی ڕەنگ ئەرخەوانی و بریسکە دارن، گەڵاکانی شێوەی گورچیلەیییە Kidney - reniform، گوڵەکەی لەسەر لقی ساڵی پێشوو دەبێت وە بەر لە گەڵاکەی دەردەکەوێت، ڕەنگەکەی مێخەکی مەیلەو سوورە، لە قەدپاڵی چیاکان و شیو و دۆڵەکاندا دەڕوێت لە بەرزایی ٩٠٠ مەتردا، لە نێوان مانگی مارت (٣) و مایس (٤) گوڵ دەکات وە لەنێوان مایس (٤) و تەممووز (٧) بەر دەگرێت وە ھەتا کۆتایی ساڵ بە درەختەکەوە دەمێنێتەوە کە تۆوەکانی لەناو بەرگێک دایە درێژییەکەی ٨ – ١٠ سم بە شێوەیەکی زۆر تایبەتمەند، تۆوەکەی خڕ و قوپاوە بەڕەنگێکی قاوەیی.

شوێنی ژیان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوچەی باشووری دارستانەکانی عێراقدا دەڕوێت جگە لەوەی لە ناوچە زوورگ و دەشتەکاندا دەڕوێت، ھەروەھا لە فەڕەنسا، ئیتالیا، باڵکان، دورگەکانی ئیجە، ڕۆدسی، قودس، سووریا، لوبنان، فەلەستین، ئوردن، تورکیا، ئێران، ئەفغانستان، ناوەراستی ئاسیا و باکووری ئەمەریکادا بەشێوەیەکی کێویلە دەڕوێت و لە باخچەکانیشدا دەڕوێنرێت.

کەڵکی دەرمانی[دەستکاری]

«أبن البیطار» گوتوویەتی: گوڵەکەی جوان و تام خۆشە و دەخورێت، ژنان گوڵەکەی دەسوتێنن و خۆڵەمێشە سوورەکەی بۆ ڕەشکردنی برۆ و قژ بەکار دەھێنن. چایی خووساوەی گوڵەکانی وەک دەرمانی ڕشێنەرەوە خوراوەتەوە، ھەروەھا گوتوویەتی کە فارسەکان بە شەرابیان گوتووە (ئاوی ئەرخەوان) پسپۆڕان لێدلی و موور گوتوویانە کە گوڵی ئەرخەوان لەلایەن فرەنسایییەکانی کەنەداوە بۆ زەڵاتە و ترشیات و لقە ناسکەکانی بۆ بۆیەکردنی خوری بەکار ھێنراوە. پسپۆڕ ئۆفۆف لە ١٩٥٩دا وتوویەتی توێکڵی ئەم درەختە لەلایەن ھیندییەکانی باکووری ئەمەریکاوە بە شێوەی دەرمانێکی گیرکەری بەھێز بەکار ھێناوە. درەختی ئەرخەوان لەبەر گوڵە ئەرخەوانییە جوانەکەی لە باخچەکاندا دەڕوێنرێت، بەتایبەتی لە ناوچەی باکووردا بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕیھدەر لە ١٩٢٧ دا ئەم درەختە بەر لە ٤٠٠ ساڵ زیاتر لەمەوپێشەوە لە ئەورووپا و ئەمەریکادا ڕواوە، بۆیە بە ئینگلیزی پێیدەوترێت واتە درەختی یەھود، گوایە یەھودای ئەسخریوتی خۆی لەسەر یەکێک لەم درەختانە خنکاندووە.

زۆرکردنی ئەرخەوان[دەستکاری]

زۆر دەکرێت بە تۆو و قەڵەمی قەد، لە خاکێکی گونجای سوک وە ئاوەڕۆی باش بێت و ئاوی تێدا کۆنەبێەوە و پلەی ترشییەتی خاکەکەی pH: 5.5 – 8.0 باشە بۆی، درەختێکە بەرگەی زوقم و شەختە دەگرێت بەڵام بەرگەی وشی ناگرێت و پێویستی بە ئاودانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]