بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبولوەفا کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبو الوفا تاج الاعرفین سەید محمد بن محمد ئاریزى کوردی بان ئەبو الوەفا بەغدادی, ناسراو بە کاکە [١] (لەدایکبووی ١٠٢٦ – کۆچی دوایی ٩ کانوونی دووەمی ١١٠٧) دامەزرێنەری تەریقەتی وەفائی. لە کتێبی (مەناقیب نامە)دا باس لەوە کراوە کە سەر بە نەوەی عەلی مورتەزایە .

ژیانی[دەستکاری]

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەناقیب نامە، ناوی ڕاستەقینەی محەممەد بن محمد ئاریز بن ئەبو ئەلوەفایە لە ساڵی ١٠٢٦ لە گوندی کوسان لە عێراق لە خێزانێکی بەڕەچەڵەک کورد لەدایک بووە. و دایکیشی : فاتیمە ئوم کولتووم کورد بووە. . [٢] .

محەممەد ئارێزیی باوکی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی بەناچاری لە نێوان گوندى زەبەلا [٣] و هەیاسیمدا هاموشۆ بکات [٤] بەپێی هەندێک زانیاری پشتڕاستنەکراوی توێژەران، باوکی کە لە ناوچەی زەبەڵا لە عێراق نیشتەجێ بووە، بەهۆی چەوسانەوە ناچار بووە بەرەو گوندی کۆسان کۆچ بکات و پەنا بۆ هۆزێکی کورد بە ناوی نەرجیسی ببات، لەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی کورد کردووە کە سەر بەم هۆزە بووە،و ئەبو الوەفایان پەید بووە. .

کتێبێکی نووسیوە بە ناوی ( مناقیب نامە تاج ئەلعاریفین ئەلسەید ئەبو ئەلوەفا) و لە ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١١٠٧ کۆچی دوایی کردووە. گۆڕەکەی دەکەوێتە گوندی ئەلئوممە (وریوەر) لە ناوچەیەک بە ناوی ئەلبسروجیە، باشووری ڕۆژئاوای شاری کوت لە ڕۆژهەڵاتی عێراق.

تەریقەتی وەفایی[دەستکاری]

"سەید محمد بن محمد ئاریز کوردی" دامەزرێنەری تەریقەتی وەفائیە. بە تاجی زاناکان ناسرابوو. لە نێو کوردان بە "کاکە" ناسرابوو، واتە برا گەورە. [٥] دوای تەواوکردنی بەشێکی زۆری خوێندنەکەی لە بەغداد چووەته بوخارا . دوای فێربوونی زانستە ئاینیەکان گەڕایەوە بەغدا و لەوێ پەیوەندی بە (محمد شەنبەکی) ەوە کرد.

شێخ محمد شەنبەکی لە سەردەمی ژیانیدا بە یەکێک لە شێخە دیارەکانی عێراق دادەنرا کە عیلمی سۆفیگەری لە ئەبوبەکر وەرگرتووە کە بە سیماى دڵڕفێن و کەسایەتى توند ناسراو بوو. وانەکانی لە سەردەمی ئەیاد الهواری البەتائحی تەواوى بووە. شێخ ئەلشەنبەکی لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەری خۆی لە ناوچەکەدا زیاد کرد و چەندین مورید ڕاهێنانیان پێکرا. ئەو خەلیفانەی کە پەروەردەی کردوون کاریگەریی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەسەر مەزهەبەکانی وەک ڕێبازی وەفایی و ڕێبازی ڕیفاعی و ڕێبازی قادری هەبووە. کاک محمد کە خوێندنی سۆفیگەری لەم کەسە کاریگەرە وەرگرتووە، بە هۆی پەرۆشی بۆ شێخەکەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر خزمەتی کردبوو، ڕێزی شێخی گەورەی خۆی بەدەست هێنا و نازناوی (ئەبو الوفا)ی پێبەخشرا.

زۆر موعجیزەى مەناقیب نامە لێ دەگێڕریتەوە . دەوترێت کاک ئەبو الوەفا پێش خوێندن زمانی عەرەبی نەزانیوە، بەڵام شەوێک لە خەودا پێغەمبەری بینیوە. هەر کە لە خەو هەڵسا دەستی کرد بە قسەکردن بە زمانی عەرەبی بە ڕەوانی. هەر بۆیە دەڵێت: "من وەک کورد خەوتم، بەیانی وەک عەرەبێک لە خەو هەڵسام". [٦] مەولانا جەلالەدین مەولەوی هەمان وشەکانی گێڕاوەتەوە کاتێک وەسفی حوسامەدین چەلەبی دەکات لە پێشەکی کتێبەکەیدا مەسنەوی .

بۆچوونی گشتی سەبارەت بە ڕەچەڵەکی وەفایی ئەوەیە کە بە مەزهەب لقێکی شەنبەکییە. ئەو مەزهەبەی ئەبو ئەلوەفا دامەزراندووە، دوای مردنی ناوی لێنراوە (وەفائی). زانیاریی پێویست لەبارەی ڕەچەڵەک و ڕێوڕەسم و ڕێکار و بنەماکانی ئەو مەزهەبەوە نییە. کاتێک سەیری ڕێبازە مێژووییەکەی دەکەین بۆمان دەردەکەوێت کە وەفایی سروشتێکی باتنی (شارراوەیە)، لە هەندێک ناوچەدا مەزهەبێکی سوننەیە و لە هەندێک ناوچەدا غەیرە سوننەیە. لە هەندێک قۆناغدا دەبینین کە لە هەردوو لا لە هەمان جوگرافیادا نوێنەرایەتی کراوە. لە کتێبی مەناقیب نامەدا باس لەوە کراوە کە ئەبو الوەفا لە تەمەنی خۆیدا سەماع (یان سەماى)ی ئەنجامداوە و ئەم بابەتە هەندێک ناڕەزایەتی و گفتوگۆی ئەندامانی مەزهەبی دیکەی وروژاندووە. [٧] لە کاتێکدا وا دەردەکەوێت کە ناوی چوار خەلیفەی یەکەم لە بەشی نوێژی هاتنە ژوورەوەدا لە یەکێک لە نەسەبنامە کۆنەکانی وەفاییدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٥١، هەروەها لە نەسەبنامەیەکی دیکەدا کە بەرواری ١٥٨٢ بووە، کە هاوکاتە لەگەڵ ململانێی عوسمانی و سەفەوی، ناوی سێ خەلیفەی یەکەم سڕاونەتەوە و ناوی دوانزە ئیمامەکە دانراوە لەبری ئەوان. ئایفەر قەرەکایا-ستێمپ کە بە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر وەفایی و عەلەویزم ناسراوە، ئەم تێکهەڵەیە وەسف دەکات کە لە ڕووی تائیفەگەرییەوە تاڕادەیەک شێوەی بژاردەیی دەردەکەوێت، بەم شێوەیە “لە ماوەی بڵاوبوونەوەی میراتی وەفاییەکان لە جوگرافیای عێراق و کوردستانەوە لە سەدەی یازدەهەمەوە تا ئەنادۆڵی دوای دەسەڵاتى مەغۆل، لە سوننەزمی ناوەکییەوە بۆ مەجازی چووە و سنوورە تائیفییەکان خۆڵەمێشی بوون، لەوێشەوە ڕکابەریی عوسمانی و سەفەوی، کە وەک ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی خۆی بۆ وێنەیەکی شیعە/عەلەوی لێکدەداتەوە کە لە داهاتوودا چڕتر دەبێتەوە [٨] .

دوای کۆچی دوایی ئەبو الوەفا، ناوی زۆر دەرکەوتن : عەلی کوڕی هیتی، عەلی کوردی، موعاز کوردی، جاکیر کوردی، بوغای کوڕی باتوو، عەبدولرحمانی کوڕی دوغانجی، محمد تورکمانی، شێخ تورهان، شێخ تەکین، محمد کوڕی بەلیقیسا، مەتەر ئەلبەدرانی وەک جێنشینی دەرکەوتن، هەروەها ناوی ئەحمەد باقڵی یەمانی، لە سەر پانتایێکی فراوان لە عێراق و سوریا و کوردستاندا بڵاوبووەوە. پاشان لە ئەنادۆڵ دەستی بە کارکردن کرد. ئەوەی کە سێ کەس لە جێنشینەکانی ئەبو ئەلوەفا بە ناوی خوازراو "کورد" ناسراون، کاریگەری شێخ لە نێو خەڵکی کورد ئاشکرا دەکات. لە بوونی خەلیفەى جێنشینی دیکە بە ناوی تورکییەوە تێدەگەین کە کاریگەریی ئەبو ئەلوەفا تەنیا لە کوردستاندا سنووردار نەبووە. بەڵام زانیاری کەمتر هەیە لەسەر دۆخی وەفایی لە عێراق و سوریا، کە ناوچەی سەرەکی فراوانبوونی و تا چەندە کاریگەری خۆی لەوێ پاراستووە، بە بەراورد بە ئەنادۆڵ. گرنگترین نوێنەری ئەو تەریقەتە لە ئەنادۆڵ شێخی تورکمانان دەدە جارکینە کە نزیکەی سەد ساڵ دوای مردنی شێخەکە ژیاوە و پێدەچێت بە ناوی ئەو شێخەوە مەزهەبێکی دامەزراندبێت. ئەو نەریتە کە نوێنەرایەتی دەکرد، بابا ئەلیاس خۆراسانی و شێخەکانی بنەماڵەکەی نوێنەرایەتی دەکرا. شێخ ئەدەبەلی ، یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی سەردەمی دامەزراندنی میرنشینی عوسمانی، ئەندامی ئەم تەریقەتە بوو. تەریقەتى وەفایی بەردەوام بوو لە سەر کاریگەری خۆی لەناوچەیەکی جوگرافیای فراوان بۆ ماوەیەکی درێژدا.

شەجەرەنامە[دەستکاری]

  • ١. ئیمام عەلی
  • ٢. ئیمام حوسێن
  • ٣. ئیمام زەینولعابدین
  • ٤. سەید حوسێن
  • ٥. سەید یەحیا
  • ٦. سەید حەسەن فاکی
  • ٧. سەید زەید
  • ٨. سەید حوسێن
  • ٩. سەید محەمەد
  • ١٠. سەید عەلی
  • ١١. سەید زەید
  • ١٢ محمد ئەرزی
  • ١٣. سەید ئەبو الوەفا، تاج العارفین (کاکە)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Fuad Köprülü, Türk Edebiyatında İlk Mutasavvıflar, 3.basım, Diyanet İşleri Başkanlığı Yayınları, Türk Tarih Kurumu Basımevi, Ankara 1976, s.226 (dipnot): "H.501 (M.1107-8)’de vefât eden Tâcü'l-Ârifîn lakabiyle tanınan Seyyid Ebu'l-Vefâ-yi Kürdî, çok büyük mutasavvıftır. Hakkında bilgi edinmek için, Menâkıb-i Tâcü'l-'Ârifin adlı meşhur esere baş vurulabilir (Husûsî kütüphanemizdeki nüshadan). Hüsâme’d-Din Çelebî’nin bu şeyhin neslinden olduğunu, bize bu hususta en inanılır kaynak olan Sipehsâlar bildiriyor (s. 191). Nefahât tercemesinde de bu hususta aynı kaynağa mürâcaat olunmuştur (s. 525)."
  2. ^ Dursun Gümüşoğlu: Tâcü’l-Arifîn es-Seyyid Ebu'l-Vefâ Menâkıbnâmesi - Yaşamı ve Tasavvufi Görüşleri, Can Yayınları, 2006, s. 38.
  3. ^ 1530 Osmanlı kaynaklarında Harran'ın 10 Km. kuzeyinde yer alan "Zibâle Köyü", Muhâsebe-i Vilâyet-i Diyâr-i Bekr ve 'Arab ve Zü'l-Kâdiriyye Defteri (937/1530) I (1998), s. 131.
  4. ^ Bâb-î Hâysam (Ördekköy), Nilüfer Bayatlı: XVI. Yüzyılda Musul Eyaleti (1999), s. 115
  5. ^ Ayşenur Özkul, Tacü’l-Arifin Ebü’l-Vefa’nın menakıbı -inceleme ve metin-, Yüksek Lisans Tezi, Marmara Üniv. Sosyal bilimler Enstitüsü Temel İslam Bilimleri ABD., 2008, s. 116
  6. ^ Ayşenur Özkul, Tacü’l-Arifin Ebü’l-Vefa’nın menakıbı -inceleme ve metin-, Yüksek Lisans Tezi, Marmara Üniv. Sosyal bilimler Enstitüsü Temel İslam Bilimleri ABD., 2008, s.125
  7. ^ Ayşenur Özkul, Tacü’l-Arifin Ebü’l-Vefa’nın menakıbı -inceleme ve metin-, Yüksek Lisans Tezi, Marmara Üniv. Sosyal bilimler Enstitüsü Temel İslam Bilimleri ABD., 2008, s.90 ve s.186: "... Vaktâ ki bunlar semâ’a kalktılar, her tarafdan devrân etmege basladılar. Meger bunların içinde bir câhil var idi, eyitti ki: “Bu dönmek nedir? Bundan ne hâsıl olur? Biz Kürt oglânlarından degiliz ki, durmadan dönevüz..." (Menâkıb-ı Tâcü’l-Ârifîn, vr. 116a)
  8. ^ Ayfer Karakaya-Stump, Vefailik, Bektaşilik, Kızılbaşlık: Alevi Kaynaklarını, Tarihini ve Tarihyazımını Yeniden Düşünmek, İstanbul Bilgi Üniversitesi, 2015, s. 192-193