ئیندیرا باجرامۆڤیچ
ئیندیرا باجرامۆڤیچ | |
---|---|
لەدایکبوون | Jajce، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨
پیشە | ئابووریناس، چالاکوان |
نەژاد | |
وڵات | بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا |
بەستەری وەسفکراو | https://eca.unwomen.org/en/news/stories/2020/7/indira-bajramovic-we-were-the-first-to-enter-roma-communities-and-deliver-packages |
ئیندیرا باجرامۆڤیچ (Indira Bajramović) کەسایەتی ژنە چالاکوانی قەرەجەکانە، ئەو لە بۆسنە دەژی. ئەو بەڕێوەبەری دامەزراوەی ژنانی قەرەجە لە شاری تزولا. ئەو دەستی هاریکاری بۆ قەرەجە گوندنشینەکانی بۆسنە درێژکردووە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوو. ئیندیرا بە چڕی کاری کردووە لە پشاندان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ژنە قەرەجە بێ کارەکان و هەروەها ئەو هەراسانکردن و توندووتیژییانەی لەئاستی ناوخۆ دووچاریان بۆتەوە.[١]
چالاکی
[دەستکاری]ڕێکخراوەکەی ئیندیرا باجرامۆڤیچ تیشکی خستۆتە سەر دابینکردنی خۆراک و پێداویستییەکان، هەروەها دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ منداڵە قەرەجە لاوەکان. زیاتر لەوەش، ڕێکخراوەکە کاردەکات بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەندرووستی قەرەجەکان، لەم نێوانەدا پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیش بۆ ژنەکان دەکەن.[٢]
لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩، ئیندیرا باجرامۆڤیچ لەپاڵ ڕێکخراوەکەی خۆی و خۆبەخشان ئەوا بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان بۆ هاوکاریکردنی قەرەجە گوندنشینەکان بەپێدانی خواردن هەروەها پڕۆژەی درووستکردنی یاریگایەکی تۆپی پێ.[١][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Indira Bajramović: "We were the first to enter Roma communities and deliver packages that we personally prepared"». UN Women | Europe and Central Asia (بە ئینگلیزی). لە 2021-03-29 ھێنراوە.
- ^ Redakcija، Piše: (2019-04-16). «Indira Bajramović: Romkinja koja pomjera granice». Azra Magazin (بە بۆسنی). لە 2021-03-29 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ S، M. R. «Poražavajući podaci o životu Roma tokom pandemije: Plakali smo kad smo ih obišli». Radio Sarajevo. لە 2021-03-29 ھێنراوە.