ئیمپراتۆر گۆ-دایگۆ
| ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ 後醍醐天皇 | |
|---|---|
| ئیمپڕاتۆری ژاپۆن | |
| فەرمانڕەوایی | ٢٩ی ئازاری ١٣١٨ - ١٨ی ئەیلوولی ١٣٣٩ |
| تاج لەسەر نان | ٣٠ی نیسانی ١٣١٨ |
| پێشوو | ھانازۆنۆ |
| جێگر | گۆ-موراکامی Kōgon (Pretender) |
| ھاوسەر | سایۆنجی کیشی شازادەخاتوون جونشی |
| منداڵ(ەکان) لەنێوان ئەوانی تر... | شازادە مۆری-یۆشی Prince Takanaga Prince Munenaga شازادە تسونێناگا شازادە ناریناگا ئیمپڕاتۆر گۆ-موراکامی شازادە کانێیۆشی |
| خێزان | یاماتۆ |
| باوک | ئیمپڕاتۆر گۆ-ئودا |
| دایک | فوجیوارا نۆ چوشی |
| لەدایکبوون | ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٢٨٨ ھێیان-کیۆ, زنجیرە شۆگنی کاماکورا |
| مردن | ١٩ی ئەیلوولی ١٣٣٩ (٥٠ ساڵ ژیاوە) یۆشینۆ نۆ ئانگو (نارا), زنجیرە شۆگنی ئەشیگاکا |
| ناشتن | Tō-no-o no misasagi (Nara) |
| واژوو | [[File: |
ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ (بە ژاپۆنی: 後醍醐天皇) (لەدایکبووی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٢٨٨ - ١٩ی ئەیلوولی ١٣٣٩) [١]٩٦مین ئیمپڕاتۆری ژاپۆن بوو،[٢] ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە ١٣٣٣ دەست پێدەکات کاتێک کۆتایی بە زنحیرە شۆگنی کاماکورا دەھێنێت و سیستمێکی نوێ دادەمەزرێنێت بەناوی چاکسازییەکانی کێنمو بۆ ئەوەی خێزانی شاھانە بگەرێنێتەوە بۆ سەر پێگەی پێشووتری خۆی، وە ئەمە دوایین و کۆتا ئیمپڕاتۆر دەبێت لە ژاپۆن کە بتوانێت ڕاھێنانی دەسەڵات بکات و وڵات بەرێوە ببات تا وەکوو چاکسازییەکانی مێیجی لە ١٨٦٨[٣] ھیچ یەکێک لە ئیمپراتۆرەکانی دوای خۆی جارێکی تر وەک خۆی پێگەی ئیمپراتۆری ناگرنەوە.
ھەرچۆنێک بێت ئەو سیستمەی ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ دایمەزراند تەمەنێکی کەمی ھەبوو کەوا لە ١٣٣٦ لەلایەن ئەشیگاکا تاکاوجی کۆتایی بە سیستمەکەی ھێنرا و دووبارە زنجیرە فەرمانڕەواییەتییەکی تر زیندوو بوویەوە ئەمجارە بەناوی زنجیرە شۆگنی ئەشیکاگادوای دامەزراندن خێزانی ئیمپراتۆریان کرد بە دووبەش و دژ بەرامبەر بە یەک، ئەمەش وایکرد خێزانی شاھانەی ژاپۆن ببنە دوو بەش بەرەیەک لە باکوور و بەرەیەکیش لە باشوور، بەرەی باشوور لە کیۆتۆ و بەرەی باشوور لە یۆشینۆ، فەرمانڕەواییەتی ئەشیگاکا و پشتگیری بەرەی باکووری کرد کە لە کیۆتۆ نیشتەجێبوون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Imperial Household Agency (Kunaichō): 後醍醐天皇 (96); retrieved 2013-8-28.
- ↑ Ponsonby-Fane, Richard. (1959). The Imperial House of Japan, p. 95.
- ↑ Sansom 1977: 22–42.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Emperor Go-Daigo»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١.