ئیلیا کازان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون٧ی ئەیلوولی ١٩٠٩
ئەستەمبول تورکیا
مەرگ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ (٩٤ ساڵ)
نیویۆرک
شوێنی گۆڕنیویۆرک
نیشتەجێیئەمریکا
نەتەوەیۆنانی
چالاکبوون١٩٣٤-١٩٧٦


ئیلیا کازان لەدایک بووی ٧ی ئەیلوول ١٩٠٩ لە شاری ئەستەمبوڵی وڵاتی تورکیا. باوک و دایکی یۆنانی بوون. ئەو یەکێکە لە باشترین دەرھێنەری شانۆیی و سینەمایی ئەمەریکی، ئەو ھەر لە تەمەنی چوار ساڵیدا لەگەڵ باوانیدا بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد و ژیانی لەوێ بەسەر برد. دواتر لە زانکۆی یەیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وانەی درامای خوێندووە، پێش ئەوەی ببێتە ئەکتەرێک لە "گرووپی کۆمەڵی شانۆ" لە نیویۆرک لە شانۆی فیدڕالی بەشێوەیەکی پاک و بەوپەڕی توانا کاری کردووە وەک لێپرسراوی ئێکسیسوار و ئەکتەر و ھاوکاری دەرھێنەر و دەرھێنەرو چەندین کاری تری بە ئاکام گەیاندووە جێێ ئاماژەیە چوار جار بۆ ئۆسکار کارەکانی ئامادە کراوە و دوو جاری ئۆسکار پێ بەخشراوە وەک باشترین دەرھێنەر لەساڵانی ١٩٤٨ لە فیلمی ڕو بەستی نادیار و ١٩٥٥ لە فیلمی لەدەم مینا جا بۆ جوانترین کار کەشێوەی پلە دووی دەرچوو لە بازنە یاساییەکەی ئۆسکار بۆ جارێکی تر لەساڵێ ١٩٩٩ ئۆسکاری وەرگرت وە لەساڵێ ٢٧ی ئەیلوول ساڵی ٢٠٠٣ دوای چەندین کاری سەرکەوتوو کۆچی دوایی کردووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rothstein, Mervyn (2003-09-28). "Elia Kazan, Influential Director, Dies at 94". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-03-19.