بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیسلام لە عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موسڵمانان لە عێراقدا بەسەر چەند مەزھەبێکدا دابەشبوون، کە دوو مەزھەبی سەرەکیش بریتین لە مەزھەبی سوننە و مەزھەبی شیعەی دوازدە ئیمام. بەپێی ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا و سەرچاوەکانی دیکە، موسڵمانان زۆرینەی گەورە لە عێراق پێکدەھێنن و دەگاتە ٩٩٪ی دانیشتووان. تەریقەتی شیعە کەمێک زیاتر لە ٥٠٪ پێکدەھێنێت (بەڵام ئینسایکلۆپیدیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە ھەندێک سەرچاوە دەڵێن شیعەکان نزیکەی ٦٠٪ی دانیشتووان پێکدەھێنن)، تەریقەتی سوننەش ٤٠٪ پێکدەھێنێت. لە سەرژمێرییەکی دیکەدا شیعەکان ٥٢٪ کەس پێکدەھێنن و سوننەنەکان ٤٢٪، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کەناڵی ئەی بی سی و سەنتەری توێژینەوەی Pew ئەنجامدراوە.

لە سەرژمێرییەکی تردا ڕێژەی موسڵمانان لە عێراقدا بە نزیکەی ٦٠-٦٣٪ عەرەبی شیعە و ١٥-٢٠٪ عەرەبی سوننە و ١٧٪ کوردی سوننە دەخەمڵێندرێت. [١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الإسلام في العراق»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.