ئیستاس تۆن

ئەم وتارە بێ سەرچاوەیە. بە زیادکردنی سەرچاوە یارمەتی بدە
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیستاس تۆن مۆسیقاژەنێکی ئۆکراینییە و خۆی بە "ترۆبادۆرێکی[تێبینی ١] مۆدێرن" وەسف دەکات.[١][٢]

ئیستاس تۆن
ناوی لەدایکبوونستانیسلاڤ تۆن
لەدایکبوویلە ٢٤ / ٤ / ١٩٧٥ لە دایکبووە
لە شاری زاپۆریززیا ی وڵاتی ئوکراینا لە دایک بووە
پیشە(کان)میوزیکژەن
ئامێرەکانفلوت گیتار
ساڵانی چالاکبوون2002–present
وێبگەestastonne.com

ژیاننامە[دەستکاری]

ستانیسلاڤ تۆن لە ساڵی ١٩٧٥ لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئوکراینا لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک جوولەکە و ئەڵمانییە. لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا دەستی بە گیتار ژەنین کردووە و لە قوتابخانە بەشی مۆسیقا لە ناوچەکە دەستی بە خوێندنی مۆسیقای کلاسیک کردووە. دوای ئەوەی خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٩٠ ڕوویان لە ئیسرائیل کرد، تۆن بۆ ماوەی یازدە ساڵ وازی لە گیتار ژەنین ھێنا. لە ئەیلوولی ٢٠٠١ ڕووی لە نیویۆرک کرد و دەستی بە ژەنینی گیتار کردەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ مایکل شولمان یاریزانی کەمانچە و مۆسیقاری سەر شەقام. لە کۆتاییدا وەک مۆسیقاژەنێکی تاکەکەسی دەستی بە گەشتکردن بە جیھاندا کرد. تۆن لە وڵاتانی جیھان کۆنسێرت دەژەنێت، ھەروەھا لە ئاھەنگەکانی سەر شەقام، یۆگا، ھونەر، یان لە ئاھەنگەکانی دیکەدا نمایش دەکات. ئیستاس گیتارێکی کلاسیکی دە تار و ھەروەھا فلوت دەژەنێت

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ترۆبادۆر ئاوازدانەر و نمایشکاری شیعری ئۆکسیتانی کۆن بووە لەسەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستی سەروودا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Essential Sounds of The Universe -Estas Tonne", SonicBids, New York.
  2. ^ "Estas Tonne official site".