بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیخناتون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیخناتون[٨] یان ئێخناتۆن [٩] یان ئەخناتون[٣] یان ئەخناتۆن، فیرعەونێکی دێرین بوو لە مێژووی دێرینی میسر کە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ١٣٥٣ بۆ ١٣٣٦ی پێش زاین[٣] یان ١٣٥١ تا ١٣٣٤ی پێش زاین[٤] پاشا و فەرمانڕەوایی ھەژدەمین ئیمپراتۆریەت بووە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیخناتوندا پێش ئەوەی بگات بە پێنجەم ساڵی فەرمانرەوایەکەی وەک ئامونحۆتێبی چوارەم ناسرابوو ( لە مێژووی دێرینی میسر لە ئامونەوە وەرگیراوە)

وەکوو فیرعەونێک ئیخناتوون بەوە تێبینی کراوە کە وازی لە ئاینە دێرینەکانی میسر ھێنا و ئاینێکی نوێی (ئاینی ئاتوونی) بە میسر ناساند جیاوازی ئاینە دێرینەکانی میسر و ئەو ئاینەی ئیخناتون بە میسری ناساند، بەگوێرەی میسرییە شوێنەوارناسەکان کە ئاینی ئاتوونی وەک فۆرمێکی یەکتاپەرستی ڕەھا جیادەکرێتەوە لە ئاینەکانی تر و ئاینەکانی یەکتاپەرستی و تاک پەرستیە.[١٠][١١]

دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ، ئەو فەرمانڕەوایانەی مافی بەرچاوو ڕوونیان نەبووە بۆ چوونە سەر تەختی ھەژدەم ئیمپراتۆریەت، ئەوا ئیمپراتۆریەتێکی نوێیان دامەزراندووە.[١٢][١٣]

مێژووی ئیخناتوون بەرەو لەناوچوون دەچوو لە مێژووی میسردا. بەڵام تا ئەوکاتەی لە سەدەی ١٩یەمی زاینی لە دۆزینەوەی شوێنی عەمەرنا کە لەم شوێنە ئیخناتوون پەرستگایەکی نوێی بۆ پەرستنی ئاتوون دروستکردبوو[١٤] لەمە زیاتر لە ١٩٠٧دا مۆمیایەک دۆزرایەوە لە گۆڕستانی ژمارە ٥٥ لە گوندی گۆڕستانی پاشایانی میسر، کە وا بینرا ئیخناتوون بێت بەگوێرەی ئیدوارد ئیرتۆن بەدەست کردن بە لێکۆلینەوە (تاقیکردنەوە و شیکاری بۆماوە-زانی) ئەوەی دۆزیەوە کە مۆمیاکە باوکی توت عنخ ئاموونە، بەڵام ناساندنی وەک ئیخناتوون پرسیاری لەدواوەیە..[٦][٧][١٥][١٦][١٧]

تێبینی و سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Cohen & Westbrook 2002، لاپەڕە 6.
  2. Rogers 1912، لاپەڕە 252.
  3. 1 2 3 Britannica.com 2012.
  4. 1 2 von Beckerath 1997، لاپەڕە 190.
  5. 1 2 3 4 5 6 Leprohon 2013، لاپەڕەکانی 104–105.
  6. 1 2 Strouhal 2010، لاپەڕەکانی 97–112.
  7. 1 2 Duhig 2010، لاپەڕە 114.
  8. Dictionary.com 2008.
  9. Montserrat 2003، لاپەڕەکانی 105, 111.
  10. Ridley 2019، لاپەڕەکانی 13–15.
  11. Hart 2000، لاپەڕە 44.
  12. Gardiner 1905، لاپەڕە 11.
  13. Trigger et al. 2001، لاپەڕەکانی 186–187.
  14. Hornung 1992، لاپەڕەکانی 43–44.
  15. Marchant 2011، لاپەڕەکانی 404–06.
  16. Lorenzen & Willerslev 2010.
  17. Bickerstaffe 2010.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]