بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن عەساکیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن عەساکیر
بە عەرەبی: علي بن الحسن بن هبة الله بن عساكر الدمشقي
لەدایکبوون١٣ی ئەیلوولی ١١٠٥
دیمەشق، سووریا
مردن٢٥ی کانوونی دووەمی ١١٧٦(١١٧٦-٠١-٢٥) (٧٠ ساڵ ژیاوە)
دیمەشق، سووریا
ناسناوأبو القاسم، ابن عساكر
شوێنی ناشتنBab al-Saghir Cemetery
منداڵAl-Qasim ibn Asakir
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەفەرموودەناس، شەرعزان، مێژووناس، زانای عەقیدە
بواری کارمێژوو، فەرموودەناسی، ئەشعەریەت
پەروەردەAl-Nizamiyya of Baghdad
قوتابییYusuf Hamdani، Abu al-Najib Suhrawardi، Алӣ ибни Абдурраҳмони Сурӣ، Абулфараҷи Арманозӣ، Кофури Сурӣ
خوێندکارAbu Sa'd 'Abd al-Karim al-Samani، Al-Qasim ibn Asakir
پێشگرێکی شەرەفمەندانەAl-Imam
ئایینئیسلام
شاکارەکانТаърихи Димишқ، Табйин казиби-л-муфтарӣ، Кашфу-л-муғатто фӣ фазли-л-Муватто
ڕێبازی ئیسلامیمەزھەبی شافیعی

ئیبن عەساکیر زانایەکی ئیسلامی سوننە بووە،[١] مێژوونووس بووە و شاگردی عیرفانی سۆفی ئەبوو نەجیب سوھرەوەردی بووە.

ئیبن عەساکیر لە دیمەشق لە ساڵی ٤٩٩ کۆچی (١١٠٥) لەدایکبووە، لە سەردەمی ئەتابەگی تۆغتەکین، پەروەردەیەکی بەرفراوانی وەرگرتووە، وەک ئەوەی شایستەی کەسێک بێت لە خێزانێکی دەوڵەمەند. تا ساڵی ١١٢٠ لە مەدرەسەی شافعی بەشداری لە وتارەکانی ئەلسلێمی دەکرد کە لەلایەن ئەتابەگ گوموشتەگینەوە دروست کرابوو. گەشتی کرد بۆ بەغدا، دوای مردنی باوکی، و لە ساڵی ١١٢٧دا چووە سەر حەج، گەڕایەوە بەغدا بۆ گوێگرتن لە وتار لە نیزامییە، لە ئەبوو حەسەن ئەنساری (قوتابی غەزالی)، وتار لەسەر فەرموودەی ئدەبی ساڵح کەرەمانی و ئیبن حسێن ئەبووقاسم.[٢]

تا ساڵی ١١٣٢ ئیبن عەساکیر گەڕابووەوە بۆ دیمەشق و لەو ساڵەدا ھاوسەرگیری کردبوو. ئاژاوە مەدەنییەکان ناچاری کرد دیمەشق بەجێبھێڵێت و لە ئەسفەھانەوە گەشت بکات بۆ مێرڤ (شارێکە لە تورکمانستان)، لەوێش چاوی بە ئەبو سەعد عەبدولکەریم ئەلسامانی کەوت. لەگەڵ ئەلسامانی گەشت دەکات بۆ نەیشابوور و ھەرات و تا ساڵی ١١٣٩ لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ دیمەشق بە بەغدادا تێپەڕیبوو. بە درێژایی گەشتەکەی چەندین فەرموودەی کۆکردووەتەوە و بووبوو بە حافیز.[٣]

ئیبن عەساکیر بە سەرپەرشتی نورەدین زەنگی تاریخی دیمەشقی نووسیوە. لە ساڵی ١١٧٠ نورەدین مەدرەسەی دار حەدیسی بۆ ئیبن عەساکیر دروست کرد.[٤]

ئیبن عەساکیر لەلای ٨٠ زانای ژنی موسڵمان خوێندوویەتی.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://sunnah.org/history/Scholars/ibn_asakir.htm ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. «إسلام ویب - سیر أعلام النبلاء - الطبقة الثلاثون - ابن عساکر- الجزء رقم20». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. «أبو القاسم ابن عساکر - المکتبة الشاملة». shamela.ws. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. «وفاة ابن عساکر صاحب تاریخ دمشق». dorar.net (بە عەرەبی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. Thiqaawtu-d-Deen Abu-l-Qaawsim 'Alee Ibbnu-l-Hasan Ibbn Hibaatullaah Ibbn `Abbdullaah Ibbn Husain Ibbn `Asaakir Ad-Dimashqee Ash-Shaafi`ee Al-Ash`ariyah (R'A). Arabic Books Collection.