ئۆتۆ فرانک
| لەدایکبوون | ١٢ی ئایاری ١٨٨٩ |
|---|---|
| مەرگ | ١٩ی ئابی ١٩٨٠ (٩١ ساڵ ژیاوە) |
| شوێنی حەوانەوە | فریدھۆف بیرسفێڵدن |
| نەتەوە | ئەڵمانی، (rev) سویسڕی، ھۆڵەندی |
| پیشە | فرۆشیاری بەھارات[١] |
| ناسراوە بە | باوکی ئان فرانک؛ یاداشتی کچێکی گەنج |
| ھاوسەر | ئێدیت فڕانک (ھاوسەرگیری ١٩٢٥؛ ١٩٤٥) ئێلفرید گێیرینگیێر (ھاوسەرگیری ١٩٥٣) |
| مناڵ(ەکان) | مارگۆت و ئان |
ئۆتۆ فڕانک (١٢ی ئایاری ١٨٨٩ - ١٩ی ئابی ١٩٨٠) بازرگانێکی ئەڵمانی بوو کە دواتر بوو بە ھاووڵاتیێکی ھۆڵەند و سویس. ئەو باوکی ئان و مارگۆت فڕانک و مێردی ئیدیت فڕانک بوو، ئۆتۆ تاکە کەس بوو لە خێزانەکەی کە لە ھۆلۆکۆست ڕزگاریبێت.
ژیان
[دەستکاری]فڕانک لە ١٢ی ئایاری ١٩٢٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیدیت کرد، لەساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٢٩، (مارگرۆت و ئان)یان بوو. لەکاتی پڕۆسەی ھۆڵۆکۆست، تەواوی خێزانی فڕانک خۆیان شاردەوە بەڵام دوای ئاشکرابوونیان، دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی ئاشویتز زیندانی دەکرێن، لەوێ بەھۆی برسیەتییەوە ئیدیت مرد،[٢] کچەکانیشی بەھۆی نەخۆشی و خراپی باروودۆخیان مردن.[٣] ئۆتۆ تاکە کەسی خێزانەکە دەبێت کە ڕزگاری دەبێت.
کچەکەی ئۆتۆ، ئان فڕانک لەدوای خۆی یادنامەیەکی جێھیشت کە باسی ژیانی خێزانەکەی و سەردەمی خۆحەشاردانەکەیان دەکات لەترسی گرتنیان لەلایەن نازییەکان. دواتر دوای تەواوبوونی جەنگەکە ئەوا یادنامەکە بووە یەکێک لە گرنگترین بەڵگە و گێڕانەوەکانی سەردەمی ھۆڵۆکۆست.[٤] دوای ڕزگاربوونی ئۆتۆ یادنامەی کچەکەی چاپکرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Carol Ann Lee, The Hidden Life of Otto Frank (Harper Collins, 2003)
- ↑ Anne Frank، ماڵپەڕی ھیستۆری، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
- ↑ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ How Anne Frank’s Private Diary Became an International Sensation، ماڵپەڕی ھیستۆری