ئیدیت فڕانک
ئیدیت فڕانک | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ئیدیت ھۆلاندەر ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠ |
| مەرگ | ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ (٤٤ ساڵ ژیاوە) کەمپی ئاشویتز، ھۆڵەندای داگیرکراو (لەلایەن ئەڵمانیا) |
| ھۆکاری مەرگ | برسیەتی |
| نەتەوە | ئەڵمان |
| ناوەکانی تر | ئەبێل |
| ناسراوە بە | دایکی ئان و مارگرۆت |
| ھاوسەر | ئۆتۆ فڕانک (ھاوسەرگیری ١٩٢٥) |
| مناڵ(ەکان) | مارگرۆت فڕانک ئان فڕانک |
ئیدیت فڕانک (ماوەی ژیان: ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠–٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥) ژنێکی جوولەکەی ئەڵمان بوو، ئەو دایکی یادنامەنووسی ھۆڵکۆست، ئان فڕانک بوو و خووشکەکەی مارگرۆت بوو.[١]

ژیان
[دەستکاری]ئیدیت لە ١٢ی ئایاری ١٩٢٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئۆتۆ فڕانک کرد، لەساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٢٩، (مارگرۆت و ئان)یان بوو. لەکاتی پڕۆسەی ھۆڵۆکۆست، تەواوی خێزانی فڕانک خۆیان دەشارنەوە بەڵام دوای ئاشکرابوونیان، ئیدیت لەگەڵ کچەکانی لە کەمپی ئاشویتز زیندانی دەکرێن، ھەر لەوێ بەھۆی برسیەتییەوە ئیدیت مرد،[٢] کچەکانیشی بەھۆی نەخۆشی و خراپی باروودۆخیان مردن.[٣]
کچەکەی ئیدیت، ئان فڕانک لەدوای خۆی یادنامەیەکی جێھیشت کە باسی ژیانی خێزانەکەی و سەردەمی خۆحەشاردانەکەیان دەکات لەترسی گرتنیان لەلایەن نازییەکان. دواتر دوای تەواوبوونی جەنگەکە ئەوا یادنامەکە بووە یەکێک لە گرنگترین بەڵگە و گێڕانەوەکانی سەردەمی ھۆڵۆکۆست.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی ئان فڕانک، ڕۆھژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Anne Frank، ماڵپەڕی ھیستۆری، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
- ↑ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ How Anne Frank’s Private Diary Became an International Sensation، ماڵپەڕی ھیستۆری