بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایەتی قەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایەتی قەرز (بە عەرەبی: آية الدين‎)، درێژترین ئایەتی قورئانە لە سوورەتی بەقەرە ئایەتی ٢٨٢.

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا وَلَا تَسْأَمُوا أَنْ تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلَّا تَرْتَابُوا إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ۝٢٨٢ [بەقەرە:٢٨٢]

ھۆکارەکانی دابەزاندن

[دەستکاری]

ھۆکاری گشتی بۆ دابەزاندنی ئەم ئایەتە بریتی بوو لەوەی کە ھەندێک کەس لە ھەندێکی تر قەرزیان وەردەگرتەوە و دواتر و لەکاتی دانەوەی قەرزەکەدا نەدەزانرا قەرزەکە چەندە واتە قەرزارەکە پارەی کەمتر یان زۆرتری دەدا بە خاوەن قەرزەکە ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە کە لەکاتی قەرزداندا ھیچ بەڵگەنامەیەکی نوسراو یان شایەتحاڵێک نەبوو لەنێوانیان.

تەفسیری ئایەتەکە

[دەستکاری]

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر قەرزێکتان کرد لە یەکتر تا ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینوسن و با نووسەرێک کە دادپەروەربێت بەڕاستی و دروستی لە نێوانتاندا بینوسێت، با ھیچ نوسەرێک سەرپێچی نەکات لە نوسین، ھەر وەک چۆن خوا فێری کردووە با بنووسێت، (خۆ ئەگەر کەسێک خوێندەوار نەبێت) ئەوەی کە حەقەکەی بەسەرەوەیە و قەرزەکەی لایە با بەدەمی خۆی (ئەندازەی قەرزەکەی) بە کاتبەکە بڵێت و لە خوای پەروەردگاری بترسێت و چاوپۆشی لە ھیچی نەکات و لێی کەم نەکاتەوە، خۆ ئەگەر ئەوەی قەرزەکەی لەسەرە ھەڵەشە بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان بەساڵاچوو بوو) یا نەیدەتوانی دان بە حەقەکەدا بنێت (کەڕوڵاڵ بوو) با بەخێوکەر، یا سەرپەرشتیارەکەی دادگەرانە حەقیقەت و ڕاستی قەرزەکەی بڵێت و با دوو پیاو لە خۆتان شایەتی لەسەر (قەرزو مامەڵە) بگرن، ئەگەر دووپیاو دەستنەکەوتن بۆ شایەتی، با پیاوێک و دوو ئافرەت شایەتییەکە بدەن لەو کەسانەی کە ڕازین بە شایەتیدانیان، نەوەکو یەکێک لە (ئافرەتەکان) بیری بچێت، با ئەوی تریان بیری بھێنێتەوە و شایەتەکان نابێت کە کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکەن و ئامادە نەبن، بێزار مەبن لەوەی کە (قەرز) بنووسن، کەم بێت یان زۆر و تا ماوەی دیاری کراوی، بە ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئەنجامدانی مەسەلەی قەرزتان بەو شێوە دادپەروەرانەیە و پەسەندترە لای خوا (لە نەنووسین)، ئەوسا چاکتر دەتوانن شایەتی ڕاگرن و نزیکترن لەوەی گومان و دوودڵی بە یەکتر نەبەن (مافی کەس تیا نەچێت)، مەگەر بازرگانیەک بێت لەبەر دەستانداو لە نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن، ئەوە گوناھتان ناگات کە ناینووسن، (چونکە ئاسان نیەو مامەڵە دوادەخات، ھەتا بۆتان دەکرێت) شایەت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئەنجامدا و نابێت نووسەرو شایەت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئەگەر شتی وابکەن ئەوە بەڕاستی مانای وایە ئێوە لە چەندەھا فەرمانبەرداری دەرچوون، جا لە خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئەو شتانەتان دەکات (کە خێری تیایە بۆ دنیاو پاداشتی قیامەتی لە دوایە) و خوا بە ھەموو شتێک زانایە. (٢٨٢)

ئامار

[دەستکاری]
  • درێژترین ئایەتی قورئانە.
  • ٢٨٩ ھەمین ئایەتی قورئانە.
  • ئایەتی ٢٨٢ی سورەتی بەقەرەیە.
  • زیاتر لە ٢٠ سورەتی بچووکە.

سەرچاوە

[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی