ئایدن مەعرووف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایدن مەعرووف سەلیم (لەدایکبووی ١٩٧٠) کەسایەتی سیاسیی تورکمانە لە هەرێمی کوردستان. ئایدن لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان. لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەندام پەرلەمان بووە. ئایدن لێپرسراوی مەکتەبی بەرەی تورکمانییە لە هەرێمی کوردستان.[١]

ئایدن دەرچووی بەشی یاسای پەیمانگای تەکنیکی هەولێرە، بەکالۆریۆسیشی هەیە لەیاسا لە زانکۆی سەلاحەددین هەروەها بڕواننامەی ماستەر لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێناوە لە زانکۆی غازی لە ئەنقەرە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئایدن مەعروف: توركمانەكان بەیەك پاكێج بەشداری حكوومەت دەكەین، باس نیوز، 16/12/2018.
  2. ^ پڕۆفایلی ئایدن مەعرووف ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٩ هێنراوە.