ئاندرۆلا ھێنریکویز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئاندرۆلا ھێنریکویز.

ئاندرۆلا ھێنریکویز (لە دایکبووی ١٩٣٦) چالاکوانی قوبرسییە، کە کاردەکات لەدژی بازرگانییکردن بە مرۆڤ.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

ئاندرۆلا لەماوەی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٨، سەرۆکی تۆڕی دژە بازرگانییکردن بە مرۆڤ بوو لە قوبرس.[٣][٤] لەچالاکییەکانیدا، پشتیوانی لەحکوومەت دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە دژایەتیکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.[٥] لە ساڵی ٢٠٠٨، لەڕێگای تۆڕەکەیەوە کۆنفڕانسێکی سازکرد بە ئامادەبوونی چەند قسەکەرێک لە ئەورووپا، ئەمریکا و کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی لە وڵاتان.[١] ھەروەھا ئاندرۆلا یارمەتی ئەو ژنانەشی داوە بۆ شایەتیدان لەماڵەوەیان لەبڕی دادگا، بۆ شایەتیدان لەدژی ئەوانەی وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان پێوەدەکەن.[١]

لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١][٦] لە ساڵی ٢٠١٢، پلەی فەرماندەی پێدرا لە ناشنال ئۆردەری مێریت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ "Androula Henriques, Cyprus". U.S. Department of State. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2012-01-13. 
  2. ^ Los Angeles: 2010 International Women of Courage honoree visits Los Angeles diocesan refugee resettlement ministry، ماڵپەڕی episcopalnews، ڕۆژی March 16, 2010 بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ی ا "Founder of Cyprus Stop Trafficking Commander in the National Order of Merit". famagusta-gazette.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2014-09-03. لە ڕێکەوتی 2014-09-01 ھێنراوە. 
  4. ^ "Head of anti-trafficking NGO resigns, blames welfare department". Cyprus Mail (بە زمانی ئینگلیزی). 2018-09-10. لە ڕێکەوتی 2019-09-11 ھێنراوە. 
  5. ^ "U.S. Embassy Honors 2010 International Women of Courage Award Winner Androula Henriques for Anti-Trafficking Work - Embassy of the United States Nicosia Cyprus". usembassy.gov. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2014-09-03. لە ڕێکەوتی 2014-09-01 ھێنراوە. 
  6. ^ "Feminist Wire Daily Newsbriefs: U.S. and Global News Coverage". msmagazine.com.