ئانا ئالیۆس ھەنگا
ئانا ئالیۆس ھەنگا | |
---|---|
نەتەوە | تانزانیایی |
پیشە | دیپلۆمات، پارێزەر، چالاکوانی کۆمەڵایەتی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
ئانا ئالیۆس ھەنگا پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی تانزانیاییە، چالاکییەکانی زیاتر لەبواری خزمەتگووزاری کۆمەڵایەتی بووە، لەوانەش بەھێزکردنی توانستی ژنان و دژایەتیکردنی خەتەنەکردنی مێینە لە تەنزانیا. لە ساڵی ٢٠١٨ ئانا بوو بە بەڕێوبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە تەنزانیا.
ژیان
[دەستکاری]دایک و باوکی ئانا فەرمانبەری حکوومەتبوون، ئانا یەکێبوو لە شەش منداڵی خێزانەکەی. ئانا وەک خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کاتێک منداڵبووە ئەوا لەبارەی جیاکاری ڕەگەزی نەزانیوە. ئانا کەمپەینی کرد لەپێناو کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی مێینە، گەرچی لە تەنزانیا لەوەتەی ١٩٩٨، خەتەنەکردنی مێینە قەدەغەیە بەڵام ھێشتا ١٠٪ کچانی ئەو وڵاتە خەتەنە دەکرێن.[١]
لە ساڵی ٢٠١٥، خۆی ھەڵبژارد بۆ ھەڵبژاردنی گشتی لە تەنزانیا، ھەروەھا ھانی ژنانی دیکەشی دا تاکوو بێنە ناو کایەی سیاسییەوە.[٢] ئانا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤیشە، ناوبراو بوو بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ (LHRC)، لە ساڵی ٢٠١٨.[٣]
لە ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤][٢] لەو ساڵەدا لەگەڵ سێ کەس لە ئەفریقا ئەو خەڵاتەیان بردەوە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Fighting for the Rights of Women and Girls in Tanzania | YALI Network». Young African Leaders Initiative Network (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «2019 International Women of Courage Award». www.state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Introducing the LHRC new Executive Director, Ms. Anna Aloys Henga». www.humanrights.or.tz. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «First lady Melania Trump honors 10 with 'Women of Courage' award». UPI (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «U.S. honours three African women from Djibouti, Egypt and Tanzania for courage». Face2Face Africa (بە ئینگلیزی). ١٣ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانا ئالیۆس ھەنگا تێدایە. |