ئامراز
ڕواڵەت
(لە ئامێرەوە ڕەوانە کراوە)
ئامراز (لە پاڵەوییەوە: ئەبزار)[١] بریتییە لە ھەر چەشنە بابەتێکی ماددی کە لە گەییشتن بە ئامانج یاریدەری بەکارھێنەرەکەی بێ، بەتایبەت ئەگەر لە پرۆسەکەدا مەسرەف نەبێ، واتە لێی کەم نەبێتەوە. یەکەم جار کە مرۆڤ ئامرازی بەکارھێنا ئەگەڕێتەوە بۆ میلیۆنان ساڵ لەمەوبەر، ھەروەھا، ئەوەش بینراوە کە ھەندێ لە گیانلەبەرانی تر لە ئامرازگەلی سادە و ساکار کەڵک وەربگرن.
ئامرازەکان لە بوارە جیاجیاکاندا ناوی جیایان ھەیە: «ئامێر»، «مەکینە»، «کەرەستە»، یا «دەزگا». بە کۆی گشت ئەو ئامرازانەی بۆ گەیشتن بە ئامانجێک پێویستن ئەڵێن «کەلوپەل». بە زانستی دروستکردن، دابینکردن و بەکارھێنانی ئامرازەکانیش ئەڵێن تەکنۆلۆژیا.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ عەلی نانەوازادە، فەرھەنگی ھەرمان، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ١٢٨
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامراز تێدایە. |