ئەلن گینزبێرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئالەن گینسبێرگەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Allen Ginsberg 1978.jpg

ئیروین ئەلن گینزبێرگ (٣ی حوزەیرانی ١٩٢٦ – ٥ی نیسانی ١٩٩٧) شاعیری ئامریکایی و یەکێ لە ناودارانی بزووتنەوەی بەرەی بیت بوو. لەلە سەرەتای پەنجاکان سەری ھەڵدا و بۆ یەکەمجار "جاک کرواک" بزووتنەوەکەی ناونا "بیت". چەندان شاعیر و نووسەری گرنگی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و پەیڕەوییان لە بزووتنەوەکە کرد. شاعیر و نووسەرانی ئەو بەرەیە، شێوەژیانی ھیپیانەیان دەخواست و ئارەزوویانبوو ئەدەب و شیعر لە ھەرچ کۆت و بەندێکی پێشخۆیان ڕزگاربکەن.

ئەلن گینزبێرگ، یەکێک بوو لە شاعیرە دیارەکانی ئەو بەرەیە و بە پێشڕەوی ئەو بەرەیەش ناوزەد دەکرێت، بەتایبەت لەدوای نووسینی قەسیدە ھەرە بەناوبانگەکەی بە ناوی "لوورە" کە ساڵی ١٩٥٦ لەگەڵ کۆمەڵێک شیعریتردا بڵاوی کردەوە..

ئەلن گینزبێرگ لە ساڵی ١٩٩٧ لە تەمەنی ٧٠ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.