ئالفا قەنتۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوێنی ئالفا قەنتۆری لە ئاسمانی زەویدا
شوێنی ئالفا قەنتۆری

ئالفا قەنتۆری پیاوی قەنتۆری یان پیاوی سەنتووری (α Cen, α Centauri, Alpha Centauri) بە زمانی عەرەبی (رجل أقنطورس) کە پێک ھاتوە لە سێ ئەستێرە کە نزینکترین ئەستێرەن لە کۆمەڵەی خۆر. ئالفا قەنتۆری لە نەخشەی ئاسمانی گۆی زەوی دا دەبێت بە پێی قەنتۆری واتا (پیاوی پێ ئاژەڵ) کە لە نەخشەکەدا ئەبیندرێت. مەودای دووری نێوان کۆمەڵەی خۆر و کۆمەڵەی قەنتۆری بە ٤،٣٧ ساڵی تیشکی ئەخەمڵێندرێت. قەنتۆری لە ئاسمانی بەشی باشووری گۆی زەوی زۆر جوان دەردەکەوێت چونکە ئەکەونە نزیک بە خوارووی کۆمەڵەی خۆر ھەر بۆیە لە وڵاتانی نزیک و سەر بە ٦٠ پلەی پانی باکووری گۆی زەوی زۆر بە ئەستەم یان ھەر نابیندرێ.

کۆمەڵەی قەنتۆری[دەستکاری]

بەراوردی ئەستێرەکانی قەنتۆری و خۆر

ئالفا قەنتۆری بە درەوشاوەترین ئەستێرەن لە نەخشەی قەنتۆری و چواردەمین ئەستێرەی بە درەوشاوەن لە ئاسماندا. ئالفا قەنتۆری أ و ئالفا قەنتۆری ب بە دراوشاوەترین بەشی سیستەکەیە، پێکەوە جووت ئەستێرە پێک دەھێنن. نێوان ھەردوو ئەستێرەکە بە ٢٣ ی ف دەخەمڵێندرێت. ھەردوو ئەستێرەکە بە ٨٠ ساڵ خوولێک بەدەووری یەک لێئەدەن. پێی قەنتۆری لە ڕاستیدا بریتیە لە سێ ئەستێرە و کۆمەڵەیەکی سێ ئەستێرەییە بۆیە پێی ئەڵێن کۆمەڵەی سێیی. پرۆکسیما قەنتۆری سێیەمین ئەستێرەیە و ئەستێرەیەکی سوور باوە. پرۆکسیما بانەیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە و بەدەوری دوانەکەی تر ئەخوولێتەوە کە پێی دەڵێن ئالفا قەنتۆری أ و ئالفا قەنتۆری ب.

ھەسارەکان[دەستکاری]

ئالفا قەنتۆری ب و ھەسارەکەی

ئالفا قەنتۆری ب ب بە ھەسارەی ئەستێرەی ئالفا قەنتۆری ب ھەژمار دەکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]