ئالان شێپەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالان شێپەرد

لەدایکبوون١٨ تشرینی دووەمی ١٩٢٣
مەرگ٢١ی تەمموزی ١٩٩٨
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی خوێن
پیشەفڕۆکەوان
کەشتیوان
خەڵاتەکانئەندامێتی لە هۆڵی ناوبانگەکانی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (١٩٨١)، میدالیای زێڕی لانگلی (١٩٦٤)، مەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (١٩٦١)، مەدالیای ناسا بۆ دەستکەوتی ناوازە، مەدالیای خزمەتگوزاری ناوازەی ناسا، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی فڕۆکەوانی نیشتمانی، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی ئاسمانی ئەمریکی خاچی فڕیوی جیاواز.
وێبگەلاپەرەی شێپەرد لە ئێمبد


ئالان شێپەرد ئالان شێپەرد (بە ئینگلیزی: Alan Shepard) لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣ لەدایکبووە و لە ٢١ی تەمموزی ١٩٩٨ کۆچی دوایی کردووە، یەکێکە لەو کەشتیوانانەی ئەمریکییانەی کە پێشەنگی چالاکییەکانی ئەمریکای لە ململانێی بۆشایی ئاسماندا گرتووە، یەکەم ئەمریکییە کە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرز بوەتەوە، هەروەها دووەم کەسە لە دوای یوری گاگارین ڕووسی کە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرز بوەتەوە، شێپەرد سەرکردایەتی ئەرکی ئەپۆلۆ ١٤ی کردووە بۆ سەر مانگ، پێنجەم مرۆڤە کە لەسەر ڕووی مانگ بڕوات.[١] [٢]

بەناوبانگە بە فڕێدانی دوو تۆپی گۆڵف لە ڕووی مانگەوە لە کاتی ئەرکی مەکۆییدا لەسەر ڕووی مانگدا، شێپەرد لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٣ تا مانگی تەمموزی ١٩٦٩ وەک فەرماندەی فەرمانگەی ئاسمانییەکان کاری کردووە. هەروەها لە ٢٥ی ئابی ١٩٧١ پلەی دەریاوانی بەرزکرایەوە و بەم دەستکەوتە بووە یەکەم کەشتیوانی کە بگاتە ئەم پلەیە.

ئالان لە ساڵی ١٩٧٤ لە هێزی دەریایی ئەمریکا و ناسا خانەنشین بوو.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]