ئاسایشی کەشوھەوا
ئاسایشی کەشوھەوا چوارچێوەیەکی سیاسی و گرتنەبەری ڕێساکانە، کە ئاوڕ لە کاریگەرییەکانی کەشوھەوا دەدات لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی. زۆرجار ئاسایشی کەشوھەوا ئاماژەیە بۆ مەترسییە ئەمنییەکانی نیشتمیانی و نێودەوڵەتی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەھۆی گۆڕانکاری لە شێوازەکانی کەشوھەوا لەسەر زەوی دروست دەبن. چەمکێکە کە ئەو بیرۆکەیە بانگھێشت دەکات کە گۆڕانی پەیوەست بە کەشوھەوا مەترسییەکانی ئێستای کۆمەڵگا گەورەتر دەکات کە ئاسایشی مرۆڤ،[٢][٣] سیستەمی دارایی، ئابووری[٤] و ژێرخانی و کۆمەڵگاکان دەخاتە مەترسییەوە.[٥][٦] مەترسییە ئاسایشەکانی پەیوەست بە کەشوھەوا کاریگەرییەکی دوور مەودایان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھان ھەیە.[٧] ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا بۆ گونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان دەتوانن گۆڕانکاری نەرێنی لەسەر ئاسایشی مرۆڤ ھەبێت ئەگەر بە ھەڵە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.[٨][٩][١٠]
دەستەواژەی ئاسایشی کەشوھەوا لە سەرەتادا لەلایەن شرۆڤەکارانی ئاسایشی نەتەوەیییەوە لە ئەمریکا و دواتر ئەورووپا پەرەی پێدرا، ئەم زاراوەیە لە بوارەکانی وەک سیاسەت، دیپلۆماسی، ژینگە و ئاسایشدا بە زیادبوون و دووبارەکردنەوەی دەستەواژەکە، بەکار ھات.[١١][١٢]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئەنجومەنی ڕاوێژکاری سەربازی جیھانی سەبارەت بە گۆڕانی کەشوھەوا
- چۆن گۆڕانی کەشوھەوا بوو بە کێشەیەکی ئاسایشی نیشتیمانی (٢٠١٥)
- ئاسایشی نیشتیمانی لە چوارەمین ھەڵسەنگاندنی نیشتیمانی کەشوھەوا (٢٠١٨)
- دەربارەی ئاسایشی کەشوھەوا - مەترسییەکانی بە سەربازی کردنی قەیرانی کەشوھەوا (پەیمانگای نێودەوڵەتی، ٢٠٢١)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Chris Mooney (February 1, 2016). "Why the U.S. East Coast could be a major 'hotspot' for rising seas". The Washington Post.
- ^ Nations، United. «Five ways the climate crisis impacts human security». United Nations (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ «The impact of climate change on displacement and human security». phap.org (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ «How Climate Change Impacts the Economy». State of the Planet (بە ئینگلیزی). 2019-06-20. لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ «Climate Explainer: Food Security and Climate Change». World Bank (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ «How to mitigate the effects of climate change on global food security | PreventionWeb». www.preventionweb.net (بە ئینگلیزی). 2023-04-07. لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ «Reimagining the Human-Environment Relationship: Why Climate Change Matters for Human Security - World | ReliefWeb». reliefweb.int (بە ئینگلیزی). 2022-07-12. لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ Joshua W. Busby (2007). Climate Change and National Security. Council on Foreign Relations. ISBN 978-0-87609-413-6. Archived from the original on 9ی Mayی 2017. Retrieved January 25, 2016.
{{cite book}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ «What is climate security and why is it important?». UNDP Climate Promise (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ Environment، U. N. (2022-08-01). «Climate Security Mechanism (CSM)». UNEP - UN Environment Programme (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ «What is climate security and why is it important?». UNDP Climate Promise (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.
- ^ US EPA، OAR. «Glossary of Climate Change Terms». 19january2017snapshot.epa.gov (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-29 ھێنراوە.