ئارکتیک مەنکیز
ئارکتیک مەنکیز Arctic Monkeys | |
---|---|
![]() ئارکتیک مەنکیز لە فێستیڤاڵی ڕۆسکیلێ لە ٢٠١٤ | |
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | دێت ڕامپس |
چەشنەکان | |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٢–ئێستا |
کۆمپانیاکان | |
وێبگە | arcticmonkeys |
ئەندامان | |
ئەندامانی پێشوو |
ئارکتیک مەنکیز باندێکی ڕۆکی ئینگلیزین کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری شێفیڵدی ئینگلتەرا دروست بوون. یەکەمین ئەلبوومی گرووپەکە بە ناوی ھەر شتێک کە خەڵک دەڵێن منم، ئەوە ئەو شتەیە کە من نیم (٢٠٠٦)، گەیشتە پلەی یەکەم لە خشتەی ئەلبوومەکانی بریتانیا. زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی.[٢] بەمەش بووە خێرا-فرۆشترین یەکەم ئەلبوومی باندێک لە مێژووی بریتانیا.[٣]
ئەندامەکانی گرووپەکە پێکدێن لە ئەلێکس تێرنەر (گیتار و گۆرانیبێژی)، جەیمی کوک (گیتار، کیبۆرد)، نیک ئۆمالی (گیتاری بەیس، ڤۆکالی پشتەوە)، مات ئێڵدەرس (تەپڵ، ڤۆکالی پشتەوە).
بەناوبانگترین ئەلبوومی گرووپەکە ئەلبوومی ئەی ئێم بوو، بەتایبەی گۆرانیی ئایا دەمەوێ بزانم؟ کە زیاتر لە یەک ملیار بینەری ھەیە لەماڵپەڕی یوتیووب و بووە خاوەنی چەندان خەڵات.[٤] ئەلبوومی شەشەمیان بە ناوی ھۆتیل و گازینۆی بنکەی ئاسوودەیی، جیاوازترین ئەلبوومی باندەکە بوو، لەم ئەلبوومە بە ڕێژەیەکی زیاتر پیانۆ بەکارھاتووە بە پێچەوانەی ئەلبوومەکانی تر کە زیاتر گیتار بەکاردەھێنرا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Cohen, Jonathan (17 March 2007). "Update: Arctic Monkeys Get A Lift From Warner Bros". Billboard. Retrieved 28 February 2022.
- ^ Hoftijzer, Kim (2016-01-22). "Changing the rules: The Arctic Monkeys Debut Album turns 10". NBHAP (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-20.
- ^ "Arctic Monkeys make UK chart history". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2006-01-30. Retrieved 2021-12-19.
- ^ Arctic Monkeys - Do I Wanna Know? (Official Video) (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-12-20