ئارنۆڵد ویڵسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئارنۆڵد ویڵسن حاکمی بەریتانیا لە عێراق ١٩١٨ - ١٩٢٠

ئارنۆڵد تالبۆت ویڵسن (بە ئینگلیزی: Arnold Talbot Wilson) (لەدایک بوی ١٨ی ٧ی ١٨٨٤ - مردنی ٣١ی ٥ی ١٩٤٠) حاکمی بەریتانی بوو لە عێراق لە بەغدا لە (١٩١٨ - ١٩٢٠) لە ژێر سایەی ئینتیدابی بەریتانیدا. پاشتر پێرسی کۆکس لەجێگای دانرا. ئەوترێت لەبەر دەست قورسی ئەو بوو کە شۆڕشی بیستی عێراق ڕویدا لە ساڵی ١٩٢٠دا. وە ھەروەھا ئەوترێ لە ئەنجامی ئەم شۆڕشەدابوو گۆڕدرا بە پێرسی کۆکس تا وەزعەکە ئەھوەن بکرێتەوە[١] لە جەنگی جیھانی دوەمدا کوژرا.

حوکم و بەشداری لە عێراق[دەستکاری]

ساڵی ١٩١٥ کاتێ بەریتانیەکان ھێزیان لە ھیندستانەوە ئەھێنایەوە بۆ عێراقی ئەوکاتە بە ڕێگای بەسرەدا و کەنداوی فارسیدا، ویڵسن دیاریکرا وەک یارمەتیدەری پێرسی کۆکس کە گوایە کۆکس سەرسام بوە بە ژیری و توانای لە کاری سیاسیدا. وە بە خێرایی کرا بە حاکمی عێراق لە ١٩١٥دا تەنھا لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا بوو کە بۆ ئەو کارە زۆر گەنج بوو.

ئەوترێ کەوا ویڵسن بەخێرایی دەستی کرد بە دروستکردنی سیستمێکی ئیداری و سەرکەوتوو بوە تێیدا. ویڵسن باوەڕی وابوە کە شەعبی عیراقی خۆیان ناتوانن حوکمی خۆیان بکەن بۆیە ئەبێ ڕابھێنرێن لەسەر ئازادی پێش ئەوەی پێیان بدرێت.[٢]
ساڵی ١٩١٩ وە لە کۆنگرەیەکدا لە پاریس لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم ئەم بوو کە پێشنیاری کرد کەوا ناوی 'العراق'ی عەرەبی بەکاربھێنرێت بۆ دەوڵەتی عیراق لە جیاتی 'میزۆپۆتامیا'ی یۆنانی لەبەر ئەوەی لە ڕۆژاوا بەو ناوە ناسرابوو دەنا عەرەبەکان بە ناوی عێراق ناسیبویان. وە گۆڕینی ناوەکە تەنھا ناو نەبوو بەڵکوو لکاندنی موسڵیش کە بەشێک بوو لە کوردستان خرایە سەری لەگەڵ ناوچە باشوریەکانی تری عێراق.

حکومەتی بەریتانی دوای شۆڕشی بیست بڕیاریدا کۆتایی بە حوکمی ویڵسن بھێنێت وە لەسەر ئامۆژگاری پێرسی کۆکس سەربەخۆیی درا بە عێراق و فەیسەڵی یەکەم کرا بە پاشای عێراق. ئاھەنگێکی خواحافیزی بۆ ویڵسن ئامادە کراو لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠دا عێراقی بە دڵشکاوی بەجێھێشت.[٣]

بڵاوکراوەکانی[دەستکاری]

  • "The Persian Gulf" لە ١٩٢٨ بڵاوکراوەتەوە
  • "S.W. Persia: Letters and Diary of a Young Political Officer 1907–1914" دوای مردنی ١٩٤١ بڵاو کراوەتەوە

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tripp, Charles. A History of Iraq. 3rd ed. (New York: Cambridge UP, 2007) 44.
  2. ^ Wilson (Loyalties)-P 198-194
  3. ^ لمحات من تاریخ العراق\علی الوردی\ج ٦. ص ١٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]