بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئابڕووچوونی ترامپ-ئوکراینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داواکارییەک لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ (ڕاست) لە سەرۆکی ئوکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی (چەپ) بۆ لێکۆڵینەوە لە کار و چالاکییەکانی جۆ بایدن و کوڕەکەی لە ئوکراینا و لەکەدارکردنی بایدن بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بە ھۆکاری سەرەکیی ئابڕووچوونەکە دادەنرێت.

ئابڕوچوونی ترامپ-ئۆکڕانیا (بە ئینگلیزی: Trump–Ukraine scandal) بریتیی بوو لە ئابڕوچوونێکی سیاسی لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[١] لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، کارمەندێکی نەناسراوی حکومەتی ئەمەریکا ناڕەزایەتیی خۆی لە بەرامبەر پارێزەری سەرۆک دۆناڵد ترامپ، ڕودی جولیانی و کابینەکەی دەربڕی کە ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئوکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و داوایان لە حکومەتی ئوکرانیا کردبوو لێکۆڵینەوەی تایبەت دەربارەی جۆ بایدن و کوڕەکەی ھەنتەر بایدن ئەنجام بدەن کەوا لەو کاتەدا ڕکابەرایەتیی ترامپی دەکرد لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٠)دا، تاکوو لە بەرامبەردا کۆمەکی سەربازی ئەمەریکا لە ئوکرانیا درێژەی پێبدرێت.[٢] ناڕەزایەتییەکە بە داواکارییەکی ڕاستەوخۆی ترامپ بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە ھەڵبژاردنەکە لێکدرایەوە.[٣]

ھەواڵەکە بووە ھۆکاری سەرەکیی دادگاییکردنی ترامپ و ناوبراو بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا دادگاییی کرا، بەڵام ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرد.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Veronica Stracqualursi & Michael Warren, Rudy Giuliani tells CNN he's unaware he's under investigation for Ukraine involvement, CNN (October 12, 2019): "the unraveling Ukraine scandal"
  2. Savage، Charlie؛ Williams، Josh (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Read the Text Messages Between U.S. and Ukrainian Officials». The New York Times. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. A newly released set of text exchanges revealed details about President Trump's efforts to use American foreign policy to benefit himself.
  3. Barrett، Devlin (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Whistleblower claimed Trump abused his office and that White House officials tried to cover it up». The Washington Post. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. Fandos، Nicholas (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Nancy Pelosi Announces Formal Impeachment Inquiry of Trump». The New York Times. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.