ئەنسۆلین
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئەنسۆلین ھۆڕمۆنێکە کە لەلایەن پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. کاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ڕێژەی گلوکۆزە لە خوێندا، کاتێک گلوکۆز لە خوێندا زیاد دەکات ئەنسۆلین ھانی ھەڵمژینی دەدات بۆ خانەکان و دواتریش لە خانەکاندا وەک وزە بەکاردەھێنرێت یان لە شێوەی گڵایکۆجین و چەوریدا ھەڵدەگیرێت.
نەبوون یان کەمی ھۆڕمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شەکرە.