ھورموز گورجیبەیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھورمەز گورجیبەیانیەوە ڕەوانە کراوە)
ھورموز گورجیبەیانی

لەدایکبوون٢٤ خاکەلێوە ١٣٢٤
مەرگ٢٨ گەڵاویژ ١٣٥٨
ھۆکاری مەرگسێدارەدان
شوێنی گۆڕقۆڕستانی باخی فردەوسی کرماشان
نیشتەجێیکرماشان
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستای فیزیک
حیزبی سیاسیڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران
مناڵ(ەکان)بابەک گورجیبەیانی، پگاھ گورجیبەیانی
خزمەکانپەرویز گورجیبەیانی (برا)


ھورموز گورجیبەیانی (٢٤ خاکەلێوە ١٣٢٤ - ٢٨ گەڵاویژ ١٣٥٨) تێکۆشەری سیاسی و یەکێک لە ١١ چالاکە شۆڕشگیرەکانێک بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاویژی ١٣٥٨ کۆچیی ھەتاوی بە تاوانی ھۆگری کردن لە ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران لە بەندیخانەیی دیزل ئابادی کرماشان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێدارە درا. ئەو یەکێک لە کەسانێک بوو ک یەکمین مانگرتنی مامۆستاکانی قوتابخانەکانی ئێرانیان لە شۆڕشی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە کرماشان بەڕێوەبردبوو.

ژیان[دەستکاری]

ھورموز گورجیبەیانی لە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٢٤ لە گەڕەکی سەرتەپە لە شاری کرماشان لە دایک بوو.[١] بەدوای گرتنی دیپلۆما بۆ خوێندنی فیزیک چوو بۆ زانکۆی تەورێز.[٢] لە کاتی خوێندکاری دەستیکرد بە چالاکیی سیاسی و لە ساڵی دووەم لە لایەن خوێندکارەکان وەکۆ نوێنەری خوێندکارەکانی زانکۆی تەورێز ھەڵبژێردرا.[٢] ئەو لەپێناوی خەباتەکانی خوێندکاران و خۆپیشاندانی خوێندکارەکانی زانکۆی تەبریز دژ بە کۆماری محەممەدڕەزا پەھلەوی بە دەستی ساواک دەستبەسەر کرا و ماوەیەک لە دەورانی خوێندکاربوونی خۆی لە بەندیخانە تێپەڕاند.[٢] گورجیبەیانی بەدوای کۆتایی ھاتنی دەورەی زیندانەکەی بە سەربازی ھەناردرا بەڵام بە خاتری تووشبوویی بە ناخۆشیی دڵ و ھەروەھا دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن خوێندکاران لە سەربازی عافوو کرا و دیسان ھاتەوە گەڕاو بۆ زانکۆ.[٣] گورجیبەیانی بە دوای کۆتایی ھاتنی وانەخوێندنی ھاتەوە بۆ کرماشان و بوو بە مامۆستای فیزیک لە قوتابخانەکان. لە ساڵی ١٣٥٠ ھاوکات لەگەل جەژنەکانی ٢٥٠٠ ساڵە دیسان لە لایەن کۆماری شا دەستبەسەر کرا و بەدوای ماوەیەک ھەناردرا بۆ بەندیخانەی ئڤین و قزلقەڵا. بەدوای ئازادی ھەوڵیکی زۆری دا تا بتوانێت بە سەری کاری مامۆستایی بگەڕێتەوە و لە ئاکامیش توانیو بگەڕێتەوە بۆ کاری خۆی.[٤]

ئەو لە خۆپێشاندانەکان، مانگرتنەکان و بزوتنەوەکانی مامۆستاکان و خوێندکارەکان لە شۆڕشی بەھمەنی ١٣٥٧ی ئێران چاڵاکیەکی ئێجگار زۆری کرد و لە مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەم (شەھریوەر و مێھر) لەگەل چەند مامۆستا و ھەروەھا چەند خوێندکاریکی تر ناوەندی مامۆستاکانی کرماشانیان ڕێکخست کە رۆڵێکی گرینگی لە مانگرتنەکانی گشتی لە مەزرینگەی پەروەردەی کرماشان وەکوو یەکەمین مانگرتنی مامۆستاکان لە شۆڕشی بەھمەنی ١٣٥٧ بوو.[٥] گورجیبەیانی ھەروەھا رۆڵێکی ھەرە گرینگێکیش لە ڕێخستنی خۆپێشاندانەکانی شاری و میتینگە سیاسیەکان لە شاری کرماشان بوو.[٥] گورجیبەیانی بەدوای شۆڕشیش چاڵاکیی خۆی بەردەوام کرد و لە ساڵی ١٣٥٨ لەگەل دامەزرێنەرانی تر ناوەندی مامۆستاکانی کرماشانیان بە ناوەندی سەربەخۆی مامۆستاکانی ئازادیخواز گۆڕاند. جگە لەوە، گورجیبەیانی بەدوای شۆڕش لەگەل ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێرانیش پەیوەندیی گرت.[٦]

دەستبەسەرکردن و سێدارەدان[دەستکاری]

گورجیبەیانی لە سەعاتی ٢:٣٠ پاش لە نیوەڕۆژی ٢٧ی گەڵاویژی ١٣٥٨ لە ماڵی خۆی لە گەڕەکی فەرھەنگیانی کرماشان بۆ وەڵامدانەوەێکی کۆرتە بە چەند پرسیار دەستبەسەر کرا. بەڵام لە سەعاتی ١:٣٠ نێوەشەو لە بەندیخانەی دیزل ئابادی کرماشان لەگەل ١٠ کەسێدیکە کە چەند کەسیشیان مامۆستا بوون بێ بەڕێوەچوونی دادگا و بە تۆمەتی فساد فی الارض و شەڕکردن لەگەل خوا و ڕەسوولی خوا گولەباران کرا.[٧] (دەستگیرکردنی گورجیبەیانی ھەروەھا لە سەعاتی ١٢ شەو و ئیعدامەکەێش لە سەعاتی ٢:٤٠ یش نووسراوە).[٨][٩]

لەسەر لەشی گورجیبەیانی شوێنەکانی ئەشکەنجە بەوێنەی کەوبوون، برێنداریەتی و شکانی ئێسکەکانی دەست و پێ ئاشکرا بووە.[٧] بەر لە ئەوەش چەند کەڕەت ھەڕەشە بە کوشتنی گورجیبەیانی کرابوو.[١٠] لە لایەن کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندرا کە گورجیبەیانی لە پاوە و لە شەڕی چەکدارانە دەستبەسەر کراوە. لە ئەم پێناوە پانتۆڵی پێشمەرگەیان لە بەری گورجیبەیانی کردبوو بەڵام بە تیرباران کردنی گورجیبەیانی پانتۆڵەکە کونا نەکرابوو.[١٠] ھەوتەنامەی کار لە ھەواڵی ئەم ڕووداوە نووسیبوو لە ١١ کەسی بە سێدارەدراوەکان بەر لە بە سێدارەدان نزیک بە ٣ لیتر خوێن گێراوە و بۆ پاسدارەکان ھەناردراوە بۆ پاوە.[١١]

ئەم پرسە کە ھورموز گورجیبەیانی و ھەرمەھا ئازەرنووش مەھدەویان لە پاوە دەستگیر کراونە قەد نەسەلمێندرا.[١٢] ھەروەھا ئەم واتۆرە کە گورجیبەیانی چەک و تەقەمەنیەکی لە ماڵ بووە قەد نەسەلمێندرا.[١٣] بەڵام حاکمی شەرعی کرماشان عەلی رازیزادە وتبوو قسەکانی ئەو لە گولەیش خراپتر بوون.[١٤] رازیزادە ھەروەھا پاشان ھەڕەشەی بۆ مامۆستاکانی کرماشان کردبوو و وتبوو: بەرپرسەکانی مەزرینگەی پەروەردەی کرماشان ئەرکیان لەسەری شانە کە مامۆستاکانێک کە دژ بە بەرژەوەندیی ئیسلامی قسە دەکەن، بە ھۆکارەکانێکی ئاشکرا بە ئیمە بناسینن تا ئێمە بتوانین سەبارەت بەوان ڕای دەرببرین.[١٥] ئەگەرچە گورجیبەیانی لەگەڵ ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران پەیوەندیی بوو و لایەنگریی لێ دەکرد، بەڵام ڕۆژنامەی کەیھان گورجیبەیانی و ١٠ کەسێکی دیکەی وەکوو یانزدە کەس لە ھەڵمەتدەران و سەرۆکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ناو بردبوو، و حاکمی شەرعی کرماشانیش ئەوەی بە ئەندامی حیزبی توودەی ئێران ناساندبوو.[٩][١٦]

حاکمی شەرعی کرماشان ھەروەھا گورجیبەیانیی لە ڕووداوەکانی سنە، ورمێ و پاوە کاریگەر زانیبوو و لە ئەو وەکۆ بیرمەندێکی ھەڵکەوتوو لەنێو دوژمنانی ئیسلام لە ناوچەی ڕۆژاوا(ی ئێران) ناو بردبوو. ھەروەھا داوا کردبوو کە گورجیبەیانی لە مانگرتنی قووریقەڵا لەگەل حیزبی دیموکراتی کوردستان ھاوکاریی کردووە و تەنانەت بڕیار بووە بەدوای سەرکەوتنی حیزبی دیموکرات و سەربەخۆبوونی کوردستان گورجیبەیانی وەکوو «وەزیری پەروەردە»ی کوردستانی سەربەخۆ ھەڵبژێردرێت.[٩] مانگرتنی قووریقەڵا کۆبوونەوەی جەماوەرێکی نزیک بە ھەزار کەس لە خەڵکی پاوە لە دێیەکەی قووریقەڵا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە تۆندوتێژیی بەرپرسەکانی حەکۆمەت و ھەڕەشە بۆ گیانی خەڵکی کورد بوو کە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاویژی ١٣٥٨ بە ھەڵمەتی سەربازان و دەسپێک بوونی پێکدادانی چەکدارانە کۆتایی لێ ھاتبوو.[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٩.
  2. ^ ئ ا ب ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٠.
  3. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١١.
  4. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٢.
  5. ^ ئ ا ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٣.
  6. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٤.
  7. ^ ئ ا ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٦.
  8. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤٤.
  9. ^ ئ ا ب پ ماڵپەڕی ئۆمید: بەسەرھاتێک: ئاقای ھورموز گورجیبەیانی (بە فارسی)، بە گوزارشتی ڕۆژنامەی کەیھان، ڕێکەوتی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٧٩؛ ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩.
  10. ^ ئ ا ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤٠.
  11. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤١.
  12. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤٥.
  13. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٥١.
  14. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٦٤.
  15. ^ پەرتۆکخانەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، مامۆستایانی قوتابانە و زانکۆ کە دژ بە بەرژەوەندیی ئیسلامی بێن، شۆنیان دەخرێت؛ بەڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کەیھان، ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٩. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە زمانی فارسی)
  16. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٥٩.