تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگەوە ڕەوانە کراوە)
تاڤگەی گەلی عەلی بەگ

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان کە دەکەوێتە سنوری ئیدارەی سۆران. ناوچەیەکی گەشت و گوزاریییە و چەندین سەردانکەر لە شارەکانی ترەوە بەتایبەت باشووری عێراقەوە سەردانی دەکەن، ئەم ھاوینە ھەوارە ١٠٦کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێرەوە دوورە، وە بە یەکێک لە ھاوینە ھەوارە سەرنج ڕاکێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست بە درێژایی ١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە، وە پلەی گەرمای دەگاتە (٣١)پلەی سیلیزی لە ھاویندا، وە (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنە دا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بە ناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ، لەگەڵ ئەویتریان کە لە شاری ڕەواندز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و دارو بارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشت و گوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لەوەرزی ھاویندا بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاق.

زانیاری[دەستکاری]

ناو[دەستکاری]

گوایە (عەلـی بەگ)، سـاڵی ١٨٩٢ز دا لە سـەر دەسـتی سـوڵتـانی عـوسـمـانی، دەست بەسـەر ئەکرێ و دەنێردرێتە شـاری موصـڵ و ئـا لەوێـدا ئەفسەرێکی عوسـمانی بە ناوی ((عـومەر وەھبی پاشـا))وە، زۆری لێ ئەکا کەوا ھەڵـبـگەڕێتـەوە لەم ئایین و ((عـقیـدة))یەی کە پـەیـڕەوی لێ ئەکات، میـری ئێــزیـدیـانیش، سـوور ئەبێ لەسەر ئەم ئایینەی کە لە سـەری ڕۆیشـتـووە، دواتر بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەندینـخانەدا ئەم ئەفسـەرە دەست بەسەری ئەکات و دواتـر بە فـەرمانی فەڕمانڕەوایی ئەستەمبوڵ، بـڕیــاڕ ئەدرێ کە مـیـر و خـێـزانەکەی ((الأمیـرة میـان خـاتوون)) بۆ ماوەی زیـاتر لە شـەش سـاڵ دوور بخرێنـەوە و ڕەوانەی ناوچەی کـاسـتـانی بـاکووری ئەنــادۆڵ، نـزیـک سـیـواس بکرێـن.[١]

لە نێــوان سـاڵانی ((١٨٩٢-١٨٩٨))دا و لە ماوەی ئەم چەندیـن سـاڵەیا، لە ناو ئـێـزیـدیەکانا بە ناوی عەلی بەگی سیواسی ناو زەنـد بوو.

لە گەڕانـەوەی بۆ زێـدی خـۆی و لە ڕێگـادا و لە سـاڵی (١٩١٣)ی زایینی دا، سـەربازانی ((ئـیـمـپـڕاتـۆریـەتـی دەوڵــەتی عوسـمانی))، لە گەرووی گەلی عەلی بـەگ ((کـمـیـن)) و بـۆسـەی بۆ دائـەنـێـنـەوە و زۆر بـەداخـەوە، کۆتـایـی بە ژیــانی ئـەھـێـنـن و ئـەکـوژرێـت.[٢]

لە ئێسـتـادا ئەم شـوێنە نـاوی ((گەلی عـەلی بـەگ))ە و سـەبارەت بەم کارەسـاتـەوە ئـەم نـاوە سـەرچـاوەی گـرتـووە.[٣]

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]