ھاوسەرگیریی بە مەبەستی جیابوونەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوسەرگیری بە مەبەستی جیابوونەوە یان زەواج بە نییەتی تەڵاقدان (بە عەرەبی: الزواج بنية الطلاق‎) ئەو کاتەیە کە پیاوێک ھاوسەرگیری بکات بە نییەتی تەڵاقدانی ئەو ژنەی کە حەز دەکات ھاوسەرگیری لەگەڵ بکات دوای ماوەیەکی دیاریکراو، وەک کەسێکی دوور لە وڵات کە دوای کۆتایی ھاتنی ماوەکەی لەوێ بەنیاز بێت لە ژنەکەی جیابێتەوە، و زانایان لە حوکمەکەیدا جیاوازییان ھەبووە، ھەندێکیان حەرامیان کردووە چونکە لە ھاوسەرگیری کاتی دەچێت، و ھەیە بە حەڵاڵی زانیوە، بەڵام حەرام دەبێت گەر لەسەر فێڵکردن بنیاد نرابێت. بەڵام زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان کە ڕێگەپێدراوە.[١][٢][٣]

حوکم[دەستکاری]

دوو بۆچوونی زانایان ھەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە ھاوسەرگیرییەکە بەبێ دوو حاڵەت ڕوونادات: یان لە گرێبەستەکەدا مەرجی بۆ داناوە کە بۆ ماوەی مانگێک یان ساڵێک ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات یان تا خوێندنەکەی تەواو دەکات. ئەمە ھاوسەرگیری کاتییە و حەرامە، گرێبەستەکەش پووچەڵ دەبێتەوە. بەڵام گەر نیازی ھەیە بەبێ ئەوەی ئەو مەرجەی بۆ دابنێت ئەوا مەزھەبی جومھوور قەدەغەی نەکردووە و لە مەزھەبی حەنبەلیدا بەناوبانگە کە حەرامە و گرێبەستەکە پووچەڵە با لە گرێبەستەکەش نەشھاتبێت چونکە دەڵێن: نیاز وەک مەرجدانانە. بۆچوونی دووەم ئەوەیە کە بۆی دروستە ژنێک بە مەبەستی جیابوونەوەی لە ئەگەری جێھێشتنی وڵات، وەک کەسانێک کە بۆ خوێندن دەچن بۆ دەرەوە و ھاوشێوەکانی، چونکە مەرجی بۆ دانەنراوە، و جیاوازی نێوان ئەمە و ھاوسەرگیری کاتی (سیغە) ئەوەیە کە سیغە ئەگەر کاتی بۆ دانرا ئەوا جیابوونەوەکە ڕوودەدات جا مێردەکە پێی خۆش بێت یان نا بەڵام ھاوسەرگیری بە نییەتی تەڵاق ڕەنگە حەزی لە ژنەکەی بێت و ھەر لای بمێنێتەوە (تەڵاقی نەدات) ئەمەش وتەی ئیبن تەیمییەیە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]